ئازادکرانی شەهریار کورد لە زیندانی ناوەندیی ئیلام بە دانانی بارمتە

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە هاوکارانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ڕۆژی دووشەممە ١٣ی مارسی ٢٠٢٣، شەهریار کورد٢٠ ساڵە کوڕی سەیف عەلی و خەڵکی ئابدانان، بە دانانی بارمتەی قورس بە بڕی ٤٠٠ میلیۆن تۆمان، بە شێوەیەکی کاتی لە زیندانی ناوەندیی ئیلام ئازاد کرا.

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی دەستمان کەوتووە ، ناوبراو  لە ڕێکەوتی"۲۰ی فێورییەی۲۰۲۳" بەبێ بڕیاری دادگا لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە لە ماڵە تایبەتیەکەی خۆیدا دەستگیرکراوە.

RELATED ARTICLES

Most Popular