هانا: ڕۆژی یەکشەممە ١٢ی فێوریە ٢٠٢٣، دوو کەسایەتی ئایینی سوننە بە ناوەکانی “مامۆستا شەریف مەحموودپوور و مامۆستا سەید سلێمان ئەحمەدی” بە دانانی بارمتەی هەریەکەیان بە بڕی ٥٠٠ میلیۆن تمەن، بە شێوەی کاتی لە زیندانی ورمێ ئازاد کران.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتانە ،ماموستا سەید سلێمان ئەحمەدی ڕۆژی سێ شەممە"٢٤ی ژانوویەی٢٠٢٣"لە جادەی پەسوە- پیرانشار و ماموستا شەریف مەحمودپوور ڕۆژی"٢٣ی ژانویەی٢٠٢٣"لە لایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی حکومەتی ئیران بۆ لێپرسینەوە بۆ یەکێک لە دەسبەسەرگەکانی ئیتلاعاتی ورمێ ڕاگوێزران و دوای لێپرسینەوە بۆ بەندیخانەی ئەم شارە ڕاگوێزران. ؛ پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت، کە مامۆستا سەید سلێمان ئەحمەدی یەکێکە لە مامۆستایانی قوتابخانەی خوێندنی ئایینی سەلاحەدین ئەیوبی لە پیرانشار و مامۆستا شەریف مەحموودپوور ئیمامی مزگەوتی ڕەسووڵ اللە پەسوێ لە پیرانشارە.
