هانا: ڕۆژی دووشەممە”٩ی ژانویەی٢٠٢٣، قادر پاک نەهاد، چالاکی مەدەنی خەڵکی پیرانشار بە دانانی بارمتەی قورس بە بڕی ٩ میلیارد تمەن، بە شێوەی کاتی لە زیندانی نەغەدە ئازاد کرا.
هەروەها لە درێژەی ئەم ڕاپۆرتەدا، ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی"٨ی ژانوییەی٢٠٢٣، خدر محەممەدی چالاکی مەدەنی پیرانشار بە دانانی بارمتەی قورس بە بڕی ٤ میلیارد تمەن بە شێوەی کاتی لە زیندانی نەغەدە ئازاد کرا.
پێویستە بگوترێ "قادر پاک نەهاد ڕۆژی شەممە ١٢ی نڤەمبری ٢٠٢٢ و خدر محەممەدی لە ڕۆژی هەینی ٢٥ی نڤەمبری ٢٠٢٢ لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانەوە دەستبەسەرکران.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ، ئەو هاووڵاتیانە لە کاتی دەستبەسەرکردنیاندا لە هەر مافێکی مرۆڤ بێبەش کراون.
