هانا: رۆژی یەکشەممە ٢٧ی پووشپەڕی ١٤٠٠ – (١٨ی ژولای ٢٠٢١)، شارۆمەندێکی خەڵکی بۆکان بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کراوە.
ناسنامەی ئەم شارۆمەندە کوردە "شێرکۆ تابناک" خەڵکی بۆکان راگەیەندراوە.
بەپێی ئەو راپۆرتانەی بۆ هانا هاتوون، ناوبراو رۆژی چوارشەممە ٢٣ی پووشپەڕی ١٤٠٠ بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی نیزام" لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە بێ هیچ جۆرە بەڵگەیەکی یاسایی و بێ بڕیاری دادوەر، دەستبەسەر کراوە و دوای لێپیچینەوە بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازادیان کردووە.
هەروەها رۆژی دووشەممە ٢٨ی پووشپەڕی ١٤٠٠ – (١٨ی ژولای ٢٠٢١)، شارۆمەندێکی دیکەی خەڵکی مهاباد بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کراوە. ناسنامەی ئەم شارۆمەندە کوردە "قاسم عەزیزیان" تەمەن ٢٨ ساڵ و خەڵکی ئاوایی "لەج" لە ناوچەی مهاباد راگەیەندراوە.
جێگای وەبیرهێنانەوەیە، ناوبراو رۆژی هەینی ٢١ی گوڵانی ١٤٠٠ بە بێ هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکومەتەوە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە لایەنەکانی نەیاری حکومەتی ئیسلامی ئێران دەستبەسەر کرابوو.
