ئازادکرانی ئاروین نیک پەی بە دانانی بارمتە

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە هاوکارانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٥ی مەی ٢٠٢٣، ئاروین نیک پی، بە دانانی بارمتەی قورس بە بڕی ٥٠٠ میلیۆن تمەن، بە شێوەی کاتی لە زیندانی مەریوان ئازاد کرا.

ئاروین نیک پی تەمەن ٢٠ ساڵ،  کوڕی حەسەن و خەڵکی ئاوایی "نێ" سەر بە شاری مەریوان، کە ۳۱ی ژانویەی ۲۰۲۳، لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەر کرابوو.

ناوبراو بە هۆی گوشاری ناوەندە ئەمنییەکان و مانەوە لە ژێر ئەشکەنجە، ڕۆژی شەممە "٦ی مەی ٢٠٢٣" بە خواردنی شامپۆ و شلەی شۆردن هەوڵی خۆ کوشتنی دابوو کە لە دوای ئاگادار بوونی بنەماڵەی لەم ڕووداوە بەرەولای نەخۆشخانە بەڕێ دەکەون، و لە کاردانەوەی ئەم هەنگاوەدا ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان بە بێ تەواو کردنی پڕۆسەی چارەسەرکردنی ئاروین نیک پەی ناوبراو ڕەوانەی ناوەندی دەستبەسەرکردن دەکرێتەوە.

RELATED ARTICLES

Most Popular