ئارام فەتحی: هێشتا لە ئیدارەی ئیتلاعاتم و دەرمانەکانیشم پێ نەگەیشتووە 

هانا: بەپێی راپۆرتێک کە لەلایەن یەکێک لە خزمانی “ئارام فەتحی”یەوە هاتووە، ناوبراو لە پێوەندییەکی تەلەفونیدا لەگەڵ بنەماڵەکەی هەواڵی گواستنەوەی خۆی بۆ بەندی قەرەنتینەی بەندیخانەی مەریوان رەت کردەوە. 

یەکێک لە خزمانی بنەماڵەی "ئارام فەتحی" باسی ئەوەی کردووە، ناوبراو نەخۆشی رۆماتیسمی هەیە و دایکی بە مەبەستی گەیاندنی دەرمانەکانی، سەردانی بەندیخانەی ناوەندیی مەریوانی کردووە، بەڵام بەرپرسانی بەندیخانە رێگەیان بە دایکی نەداوە چاوی بە ئارامی کوڕی بکەوێ و دەرمانەکانیان لێ وەرگرتووە و بەڵێنیان پێ داوە بیدەن بە "ئارام فەتحی". 
لەولاشەوە "ئارام فەتحی" لە پێوەندییەکی تەلەفونیدا لەگەڵ بنەماڵەکەی، داوای لە دایکی کردبوو دیسان سەردانی بەندیخانە بکاتەوە و دەرمانەکان لە بەرپرسانی ئەوێ وەرگرێتەوە و بییاندا بە بەرپرسانی ئیدارەی ئیتلاعات. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular