هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا لە “ئەودانان”ـەوە ئاگاداریان کردین، لاوێکی تەمەن ٢٦ ساڵ بە ناوی “ئەبووزەڕ محەممەدی” لە لایەن کەسانی چەکدارەوە لە ئاوایی “سراب نوقڵ”ی ناوچەی ئەودانانی پارێزگای ئیلام کوژراوە.
بەپێی ئەم راپۆرتە، ناوبراو بە هۆی شەڕە تایەفەوە لە سەر مڵک و زەوی و زار، لە لایەن کەسانی چەکدارەوە تەقەی لێ کراوە و گیانی لەدەستداوە.
بە وتەی شاهیدان، ناوبراو کە بریندار بووە بە هۆی نەبوونی ئیمکاناتی پزیشکی گیانی لەدەستداوە.
شایانی باسە ئەمە نۆهەمین کەسە لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا لە ئەنجامی تێکهەڵچوون و شەڕی نێوان دوو تایەفەی "زەید عەلی" و "بیری" دەکوژرێ.
بەپێی سەرچاوەکانی ئاگادار، نەکراوە ئەو دوو تایەفەیە ئاشت بکرێنەوە و لەولاشەو کاربەدەستانی حکومەت خەریک دووبەرەکی و نانەوەی ئاژاوە و درێژەدانی ئەم ناکۆکییەن لە نێوان ئەو دوو تایەفەیەدا.