ئابادان: ئاماری گیانبەختکردووانی تەلاری میتڕۆپۆڵ گەیشتە ٥٨ کەس 

هانا: پاش تێپەڕبوونی زیاتر لە حەوتوویەک لە رووخانی بینای میتڕۆپۆلی ئابادان رێژەی قوربانییەکان هەر لە بەرزبوونەوەدایە و هەڵدانەوەی ئاسن و پەردووی بیناکە زۆر لەسەرەخۆ دەچێتە پێش و هێشتا ئاشکرا نییە چەند کەسی تر وەبن بێتۆن و ئاسن و پەردووەکان کەوتوون. 

جێگای ئاماژەیە نیوەڕۆی رۆژی دووشەممە ٢ی جۆزەردانی ١٤٠١-(٢٣ی مەی ٢٠٢٢)، تەلاری میترۆپۆل لە ئابادان رووخا و دەیان کەس کوژراون و بریندار بوون و ژمارەیەکیش بێسەروشوێنن. 
شایانی باسە خەڵکی ئابادان خۆیان هەوڵ بۆ هەڵدانەوەی ئەم بینا رووخاوە دەدەن و حکومەتی ئیسلامی ئێران لەباتی فریاکەوتن و بەهاناوەچوونی لێقەوماوان، هێزی چەکدار و سەرکوتگەری رژاندووەتە شارەکەوە.

خەڵکی ئابادان بۆ ناڕەزایەتی بە دەستێدابوونی کاربەدەستانی حکومەت لە سازکردنی ئەم بینایە، ناستاندارد بوون و گەندەڵی لە پڕۆژەکەدا، بەسووک گرتنی گیانی شارۆمەندان و هەروەها هەڵوێستی نامرۆڤانەی بەرپرسانی حکومەت لە هەمبەر ئەم کارەساتە، لە دوای ئەم رووداوەوە هەموو رۆژێ دەڕژێنە شەقامەکان و خۆپیشاندان دەکەن. تا ئێستا چەندین شار و شارۆچکەی تر بۆ پشتیوانی لە خەڵکی ئابادان خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییان بەڕێوەبردووە. 

بەپێی راپۆرتەکان رێژەی گیانبەختکردووانی ئەم رووداوە دڵتەزێنە تا دوێشەو گەیشتووەتە ٥٨ کەس و ناوەکانیان لە خوارەوە تۆمار دەکەین. 

١- مەحەممەد ئیبراهیمی 
٢- سجاد حەمزەزادە 
٣- ئامینە ئەمینی 
٤- مەهدی ئیسماعیلی 
٥- محەممەد رەزا ئەزدەرزاعی 
٦- مستەفا (پەیمان) بافەندی 
٧- هاشم بوحرانی 
٨- کەریمی بندەری 
٩- عەلی رەزا بەغلانی 
١٠- عەبدوڵڕەحمان بێهبەهانی 
١١- ئەمیر بێهبەهانی 
١٢- فەوزێ جەلیلیان 
١٣- عیرفان جەلیلیان 
١٤- ئاریان جەلیلیان 
١٥- حەمید رەزا جەلیلیان 
١٦- دانیال خوسرەوی 
١٧- عەلی رەزا ئیدریس 
١٨- حسێن سەعیدافی‌پور 
١٩- موسلیم شیرین کەلام 
٢٠- مەسیح سادقی 
٢١- میترا ساڵحیان 
٢٢- مێلیکا ساڵحیان 
٢٣- موحسین ساڵح‌زادە 
٢٤- کیومەرس عەلی مەدەد 
٢٥- ئەمین فەرحانی 
٢٦- مرێم ئەلغەربانی 
٢٧- عرفان ئەلقەیسەری 
٢٨- تارق قەیوم 
٢٩- سالار کەشفی 
٣٠- محەممەد کەشفی 
٣١- نادیە ئەلکەعبی 
٣٢- ئەمیر ئەلفەتافی 
٣٣- رامین مەعسوومی 
٣٤- شیرین مەعسوومی 
٣٥- حەسەن مەتەوری 
٣٦- مەنزەر مەتەوری 
٣٧- کازم ناسر مەتەوری 
٣٨- موحسین نەسیری 
٣٩- عەلی نیکپور قنواتی 
٤٠- مەنسوور تەقیپوور 
٤١- ئەمین بوحرانی‌پوور 
٤٢- حەمید فەلی‌پوور 
٤٣- ئەمیر ئەلقرناوی 
٤٤- حەسەن سەیداوی 
٤٥- فاتمە خلف‌زاد 
٤٦- مەنسوور عەیدانی 
٤٧- سیرووس فەروەردین 
٤٨- عەلی سەفاری 
٤٩- محەممەد حەمیدیان 
٥٠- موڕتەزا ئیبراهیمی موقەدەم 
٥١- فەرید رەشیدی فەرد 
٥٢- مەنسوور حلفی 
٥٣- فەرهاد قەشقولی 
٥٤- نەوید مرادی 
٥٥- موحسین نەسیری 
٥٦- محەممەد رەزا عەزالی رەزایی 
٥٧- حەسەن وەیسی 
٥٨- 

 

RELATED ARTICLES

Most Popular