شنۆ / دەستبەسەر کرانی چوار شارۆمەندی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

هانا : سەر لە بەیانی پێنج شەممە “٦ی بەفرانباری ١٤٠٣” لانیکەم چوار شارۆمەندی کورد بە ناوەکانی “تۆفیق ئەمینی ، موراد عەبدوڵڵاعەمری ، نورەدین مەلاعەلیزادە و محەمەد بێهروزی” خەڵکی ئاوایی “هەق”ی پیرانشار ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون .
بە گۆێرەی زانیاری سەرچاوەکانی هانا : ئەم چوار شارۆمەندە بەبێ پێدانی بەڵگەی یاسایی بە شێوەی هەڕەمەکێ و بە لێدان و بە کار هێنانی توندوتیژی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون .

تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە لە سەر تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم شارۆمەندانە و شوێنی ڕاگیرانیان هیچ جۆرە زانیاریەک بەردەست نیە .

RELATED ARTICLES

Most Popular