دەستبەسەر کرانی دوو شارۆمەند لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە پیرانشار

هانا : سەر لە بەیانی هەینی “٧ی بەفرانباری ١٤٠٣” دوو شارۆمەندی کورد بە ناوەکانی “ئارام محەمەدی” خێزاندار ، باوکی دوو منداڵ و “بێهزاد مەحمودی” خەڵکی پەسوێی پیرانشار لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون .
بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە دەستمان گەیشتوون ؛ ئەم دوو شارۆمەندە بەبێ پێدانی بەڵگەی یاسایی و بە شوێنەی هەڕەمەکێ لە ماڵەکانیان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون .
تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیاریەک لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کردن و شوێنی ڕاگیرانی ئەم دوو شارۆمەندە بەردەست نیە .

RELATED ARTICLES

Most Popular