هانا : ڕۆژی پێنجشەممە ٢٣ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، حەسەن کاکایی هونەرمەندی بۆکانی ، لە لایەن ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە بانگ و لێپرسینەوەی لەگەڵدا کرا .
بە پێی ئەو ڕاپورتانەی بە هانا گەیشتووە ؛ ناوبراو دوای ڕۆیشتنی بۆ ئیدارەی ئیتڵاعاتی بۆکان ، بەڵێننامەی نوسراوی لە سەر بنەمای بەشداری نەکردنی لە ڕێورەسمەکانی نەورۆز لێ وەرگیراوە و داوای لێکراوە لەو ماوەیەدا لە ماڵەکەی نەچێتە دەرەوە .
شایانی باسە ، حەسەن کاکایی لە رێکەوتی ٤ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، بە هۆی بەشداریکردنی لە ڕێورەسمەکانی نەورۆز لە ئاوایی “ئاڵی کەند”ی بۆکان و خوندنی سرودی “ئەی وەتەن” ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و دوای ڕۆژێک لێپرسینەوە ئازاد کرابوو .