بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : سەر لە بەیانی ڕۆژی پێنج شەممە “٦ی بەفرانباری ١٤٠٣” سزای سێدارەی دوو بەندکراوی کورد بە ناوەکانی “سامان فەخری” تەمەن ٣٣ ساڵ ، خێزاندار ، باوکی منداڵێک ، خەڵکی بانە و خوشکەزاکەی “ئەسعەد ئەمینی” تەمەن ٢٧ ساڵ خەڵکی سەردەشت ، لە بەندیخانەی جەیرۆفتی پارێزگای کرمان جێبەجێ کراوە .
بە گوێرەی زانیاریەکانی سەرچاوەیەکی ئاگادار ؛ سامان خزری و ئەسعەد ئەمینی ڕۆژی سێشەممە ٤ی بەفرانباری ١٤٠٣ ، بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزای سێدارە بۆ ژووری تاکەکەسی بەندیخانەی جەیرۆفت ڕاگوێزرابوون .
هەروەها ئەم سەرچاوەیە لە درێژەدا زیادی کرد ؛ سزای سێدارەی ئەم دوو بەندکراوەیە بە شێوەی شاراوە و بەبێ کۆتا چاوپێکەوتن جێبەجێ کراوە .
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ؛ ئەم دوو بەندکراوەیە چوار ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی تاوانەکانی پەیوەست بە “مادە هۆشبەرەکان” لە شاری جەیرۆفت دەستبەسەر و لە دۆسیەیکی هاوبەشدا لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای لە سێدارەدانیان بە سەردا سەپێنرابوو .