ژمارەیەک چالاکوانی سیاسی، مەدەنی و کلتووری کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان و سەرانسەری جیهان، لە ڕێگای وەگەرخستنی کەمپینێک بە ناوی « هەزار ئاگری نەورۆزی، بەرامبەر بە ٨٠٠ واژۆ بۆ کوژاندنەوە»بەیاننامەیەکدا نیگەرانی خۆیان لەمەڕ هێرشکردن بۆسەر رێورەسمەکانی نەورۆز لە رۆژهەڵاتی کوردستاندا دەربری.
لەو بەیاننامەیەدا کە لە لایەن دەیان کەسایەتی و هونەرمەند و رۆژنامەوان و چالاکی سیاسیەوە واژۆ کراوە، وەڵامی ٨٠٠ کەسایەتی ئێرانی دراوەتەوە کە داوایان لە کۆماری ئیسلامی ئێران کردووە بە هەموو توانایەک هەنگاو بۆ راگرتنی بۆنەکانی نەورۆز لە رۆژهەلاتی کوردستان بنێ.
واژۆکارانی ئەو بەیاننامەیە کە لە نێویاندا ناوی ژومارەیەک هونەرمەند، نوسەر، چالاکی سیاسی لەوانە ، حەسەن زیافەتی، یوسف ئەردەڵان، بێهروز بووچانی، ناسر رەزازی، نەجمەددین غوڵامی ، قادر ئەلیاسی ، بەکر لەگزی، سەید مێهرداد موشەشعشەعی. سوسون محمد خانی غەیاسوەند، ئانیسا جەعفەری مێهر، محمەد رەزا ئەسکەندەری، کاوە فەتحی، دلێر کەمانگەر، حامد کونەپۆشی، مەسعود بینەندە، مەنسور تەیفوری، ئەحمەد عولامی، ئەسکەندەر لوتفی، شەعبان محمەدی ، وحەمەد حەبیبی، تروسکە سادقی، ئێحمەد شێربەگی، جەمشید بەهرامی، سروە حەسەنی، ویدا ساڵحی، ئەحمەد غولامی، ئەشکان ئەحمەدی، ئەمیر غولامی، ستار چەمەنگوڵی، ئازادە جەماعەتی، حەسەن شافعی ، ئارام فەتحی، پژار مەلەکی، حسام یوسفی، رەزا شەریفی بۆکانی، نەزیر میرزایی، کەژان فەرەحی، حەسەن شافعی، حەمید قەوامی، ئیدریس عەبدی، مەحفوز قادری، دەبیندرێت، ئیدانەی ئەو کەسانە کراوە کە ڕێورەسمەکانی نەورۆزیان لە کوردستان بە (ناوچەیی و طائیفی) پێناسە کردووە و داوایان کردووە بە زووترین کات حکومەتی ئێران هەوڵ بۆ راگرتنیان بدات.
ئەو بەیاننامەیە پێداگری دەکاتەوە کە 800 کەسایەتی ئێرانی بەستەری هێرش و سەرکوتی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی بەشکۆیی بەڕێوەبردنی رێورەسمەکانی نەورۆز فەراهەم دەکەن.جێگای ئاماژەیە لە ماوەی دوو ڕۆژ کاری کەمپین
زۆرتر لە ١٠٠٠ کەس لە چالاکانی مەدەنی و هونەرمەندان ئەم بەیاننامەیان واژۆ کردووە
دەقی ئەم بەیاننیە لە گەڵ ناوی واژۆکەران، رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا بە ئەمانەتەوە و بە بێ دەستکاری لە خوارەوە بۆ رای گشتی بڵاو دەکاتەوە.