ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ڕاپۆرتێکی سەبارەت بە حاڵەتەکانی پێشێلکاری مافی مرۆڤ، دەستبەسەرکردنی بەربڵاو، کوژران و بریندارکردنی هاووڵاتیانی ناڕازی لە کاتی خۆپیشاندانی بەرفراوان لە پارێزگاکانی کرماشان، ئیلام، ورمێ (ئازەربایجانی غەربی) و سنە (کوردستان) ئامادە کردووە بۆچوون تێدەپەڕێت
پێویستە بگوترێ بە هۆی نەگەیشتنی ئازادانە بۆ سەرچاوە هەواڵەکان، نەبوونی ئازادی چالاکییەکانی ڕاگەیاندن و بەتایبەتی کۆنترۆڵی توندی ئینتەرنێت و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، ئەو ئامارانەی کە دەیخەینەڕو ناتوانن هەموو حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لەخۆ بگرن، یاخۆهەموویان لەخۆ بگرێت هەوڵەکانی هاوکاران و پەیامنێرە ناوخۆییەکانی هانا لە ناوخۆی وڵاتدا دامەزرا بۆ ئەوەی حاڵەتە تۆمارکراوەکان ورد و پشتڕاست بکرێت.
دەستبەسەرکران: لە ماوەی ٧٥ ڕۆژی ڕابردوودا بە مەزەندە دەکرێت زیاتر لە ٥٠٠٠ کەس لە لایەن هێزە ئەمنییەکان و هێزە نیزامییەکان و ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی ئیران و هێزە جل ئاساییەکان لە ناوچە کوردستانییەکان دەستبەسەر کراون. لەم ژمارەیە ناوی هەزار و ٢١ کەس بۆ ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا پشتڕاست کراوەتەوە و لە ناوەندی ئاماری هانا تۆمار کراوە.
گیانلە دەستدان : لە ماوەی ٢ مانگ و ١٥ ڕۆژدا ٤٦٩ کەس لە ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکان لە ئێران گیانیان لەدەستداوە کە ١٣٣ کەسیان کورد بوون کە بە دەستی هێزە سەرکوتکەرەکانی حکومەت کوژراون. بەشێک لەوانەی کوژراون بە تەقەی ڕاستەوخۆی چەکی جەنگی ، هەندێکیان بە باتۆم و کەرەستەی سەرکوتکاری دیکە و هەندێکیشیان بەهۆی ئەشکەنجە لە زیندانەکاندا گیانیانلە دەستداوە. بەشێک لە قوربانییەکان ئەوانەن کە لە کاتی خۆپیشاندانەکانی سەر شەقامەکاندا بریندار بوون و دوای چەند ڕۆژێک لە برینداربوونیان بەهۆی سەختی برینەکانیان و نەبوونی پزیشک و دەرمان گیانیان لەدەستداوە.
بریندارەکان: بەهۆی هۆکاری ئەمنی و بۆ پاراستنی گیانی بریندارەکان ناویانمان تۆمار نەکرد. هەروەها ژمارەی وردی بریندارەکانیش نادیارە، بەڵام ژمارەیان زیاتر لە ۳۰۰۰ کەس مەزەندە دەکرێت.
ژنان: ناوی ٨٤ ژن کە لە کاتی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکاندا دەستگیرکرابوون بۆ هانا پشتڕاستکرایەوە.
هەروەها لە کۆی گشتی ١٣٣ کەس کە لەم ماوەیەدا کوژراون، ٩ کەسیان ژن بوون.
منداڵان: توندوتیژییەکانی هێزەکانی حکومەت بەرامبەر منداڵان هیچ سنوورێکی نییە، بۆیە لەم ماوەیەدا کۆی گشتی ۶۴ منداڵ (کەسانی خوار تەمەنی۱۸ ساڵ بە منداڵ هەژمار دەکرێن) بە دەستی هێزە سەرکوتکەرەکان لە سەرتاسەری ئێران کوژراون، ۲۲ کەس کورد بوون.
شارەکان: ناڕەزایەتی و خۆپیشاندان لە ٣٩ شاری ئەم ٤ پارێزگایە بەڕێوە چوو، زۆرترین ژمارەی دەستگیرکردن لە شارەکانی سنە، ١٧٠ کەس، مەهاباد ٩٠ کەس، سەقز ٥٩ کەس، ئابدانان ٥٨ کەس، پیرانشار ٥٨ کەس، دێولان ٥٦ کەس ، بوکان ۵۵ کەس.کرماشان ۴۷ کەس، مەریوان ۴۵ کەس و کامیاران ۴۱ کەس، شنۆ ۴۰ کەس، پاوە ۳۶ کەس، جوانڕۆ ۳۱ کەس، ورمێ ۲۵ کەس، ئیلام ۲۱ کەس، ڕەوانسەر ۱۷ کەس، بانە ۱۶ کەس، دیواندەرە۱۶ کەس، قەسرشیرین ١٥ کەس و باقی شارەکان بە ژمارە کەمتر. (پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ئەم ئامارە تەنها پەیوەندی بەو کەسانەوە هەیە کە ناو و وردەکارییەکانیان بۆ هانا پشتڕاست کراوەتەوە)
ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا
٢ی دیسەمبری ٢٠٢٢
ئاماژەدان بەم ئامارانە بە سەرچاوەکەوە ئازادە