٨١ شارۆمەندی کورد لە مانگی دێسامبری ٢٠٢٤ دەستبەسەر کراون 

لە مانگی دێسامبری ٢٠٢٤ ، لانیکەم ٨١ شارۆمەندی کورد لە لایەن دامودەزگا ئەمنییەتیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بە شێوەی خۆسەرانە و بەبێ هیچ جۆرە بڕیارێک لە لایەن دادگاوە ، بانگ و دەستبەسەر کراون .

ناسنامەی ئەم ٨١ کەسە بۆ رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا سەلمێنراوە کە زۆربەیان بە تۆمەتی چالاکی سیاسی ، هاوکاری لەگەڵ حزبەکانی کوردستانی ئۆپۆزۆسیۆنی کۆماری ئیسلامی و چالاکی مەدەنی دەستبەسەر کراون .

هەروەها لە مانگی دێسامبر ١٤ شارۆمەندی کورد بە ٣٨٢ مانگ بەندکران سزا دراون . 

شایانی باسە کە ٥ کەس لە مامۆستایانیش لەم مانگەدا لە شوێنی کارەکانیان دەر کراون .

RELATED ARTICLES

Most Popular