هانا: رۆژی دووشەممە ٢٩ی خرمانانی ١٤٠٠ – (٢٠ی سپتەمبری ٢٠٢١)، کۆڵبەرێک لە سەر سنووری نەوسوود بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێران بریندار بوو.
ناسنامەی ئەم شارۆمەندە کوردە "بورهان یوسفی" خەڵکی سەلاسی باوەجانی راگەیەندراوە.
بەگوێرەی راپۆرتێک کە بۆ هانا هاتووە، ناوبراو لەگەڵ کاروانێک لە کۆڵبەران لە سەر سنووری نەسوود کەوتە بە هێرشی هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئێران لە سەر سنوور و لە ئاکامی تەقەی راستەوخۆی ئەو هیزە چەکدارانە، "بورهان یوسفی" بە توندی بریندار بوو.