لە مانگی ئاگۆستی ٢٠٢٣ لانیکەم ١٠١ شارۆمەندی کورد دەستبەسەر کراون

ناوەندی ئاماری رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاماری دەستبەسەر کراوانی مانگی ئاگۆستی ٢٠٢٣ ئامادە کردووە بڵاوی دەکاتەوە 
لە مانگی ئاگۆستی ٢٠٢٣ لانیکەم ١٠١ شارۆمەندی کورد لە لایەن دەزگا ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر کراون 

بە پێی راپۆرتی ناوەندی ئاماری رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ؛ ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ دەستبەسەر کراوەکان  بریتیە لە چالاکی سیاسی ، بەشداری لە خۆپێشاندانەکان ، هاوکاری لەگەڵ حزبەکانی کوردستان ئۆپۆزۆسیۆن ، چالاکی مەدەنی و چالاکییەکانی ژینگە پارێزی . 
بە پێی ئەم ئامارە لە کۆی دەستبەسەر کراوەکان ١٣  ژن ، ٤ کرێکار ، ١ مامۆستای ئایینی کوردستان ، ٧ چالاکی ژینگەیی  و ٣ کۆڵبەرن
   

RELATED ARTICLES

Most Popular