لانیکەم ١٨٠ چالاکی کرێکاری و مەدەنی لە مانگی مەی ٢٠٢١ تا مەی ٢٠٢٢ دەستبەسەرکراون 

هانا: ناوەندی ئاماری رێکخراوی مافی مرۆڤی “هانا”، رووداوەکان و پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لەلایەن حکومەتی ئیسلامی ئێران لە کوردستان تۆمار و کۆدەکاتەوە و دواتر روو بە رای گشتی بڵاوی دەکاتەوە و بۆ کۆڕ و کۆمەڵ و ناوەندە نێونەتەوەییەکانی مافی مرۆڤی رەوانە دەکا. ئەم ئامارە دەستبەسەرکرانی چالاکانی کرێکاری، مەدەنی، خوێندکاریی و فەرهەنگی لە شار و ناوچە جۆراوجۆرەکانی کوردستان لەخۆدەگرێ و بە هەوڵ و ماندووبوونی هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئامادە کراوە. 

لە خوارەوە سەرنجتان بۆ ئاماری دەستبەسەرکراوانی کرێکاری و مەدەنی لە یەکساڵی رابردوودا لە کوردستان رادەکێشین کە لەلایەن هێزە چەکدار و ئەمنییەکانی حکومەتەوە گیراون. 

لە یەک ساڵی رابردوودا لانیکەم ١٨٠ چالاکی کرێکاری و مەدەنی لە مانگی مەی ٢٠٢١وە تا مانگی مەی ٢٠٢٢ دەستبەسەر کراون. 

لە کۆی ئەم ئامارە ٢٨ کەسیان لە رەگەزی مێیینە و ژن بوون. 
هەروەها لە کۆی ئەم ئامارە ٩٠ کەسیان چالاکی مەدەنی، ٢٢ کەس چالاکی کرێکاری، ٢٥ کەس چالاکی فەرهەنگی و ٦ کەسیش لە خوێندکارانی چالاکی زانستگاکان بوون. 

لە ماوەی یەک ساڵی رابردوودا لانیکەم ٥٩ کرێکار بە هۆی رووداوی شوێنی کار و نەبوونی ئەمنییەتی کارەوە گیانیان لەدەستداوە و ژمارەیەکی زۆریش بریندار و کەمئەندام بوون کە ئامارێکی راستەقینەمان لە ژمارەی بریندارەکان لەبەردەستدا نییە. 

ناو و ناسنامەی دەستبەسەرکراوەکان لە بەشی ناوەندی ئاماری رێکخراوی مافی مرۆڤی "هانا" تۆمار کراوە و دەتوانن سەردانی بکەن. 

رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا 
١ی مەی ٢٠٢٢ 

 

RELATED ARTICLES

Most Popular