لانیکەم ١٥ کەس لە پارێزگاکانی کوردستان لە مانگی ئاوریلدا کۆتاییان بە ژیانیان هێناوە 

ئەوەی لەبەردەستاندایە، راپۆرتی مانگانەی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانایە لە سەر خۆکوژی لە کوردستانی ئێران لە مانگی ئاوریلی ٢٠٢١دا کە بە هەوڵی بەشی ئاماری رێکخراوی هانا ئامادە کراوە. جێگای ئاماژەیە، بە هۆی نەبوونی ئازادی هەڵسووڕانی رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، ئەم ئامارە هەموو پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە کوردستان لەخۆ ناگرێ بەڵام هاوکارانی ئێمە لە رێکخراوی هانا هەموو هەوڵی خۆیان بۆ تۆمار کردنی راپۆرتەکان داوە. 

١٥ی رووداوی خۆکوژی 
بەپێی راپۆرتی هاوکارانی هانا لە ناوخۆی کوردستانەوە لە سەرەتای مانگی ئاوریلەوە تا کۆتایی، لانیکەم ١٥ رووداوی خۆکوژی تۆمار کراوە کە ئەم راستییەمان بۆ دەردەخا رێژەی خۆکوژی لە پارێزگاکانی کوردستان روو لە هەڵکشانە. 
لەم ژمارەیە ٦ کەسیان مێیینە و ٩ کەسیان نێرینە بوون. 
لە کۆی ئەم ١٥ رووداوە، ٨ کەسیان لە پارێزگای کوردستان و لەمانەش ٣ کەسیان رەگەزی مێ و ٥ کەسیش رگەزی نێر بوون. 
هەوەها لە کۆی ئەم ١٥ رووداوە خۆکوژییە ٥ کەسیان لە پارێزگای ورمێ و لەوانە ٣ کەسیان رەگەزی مێ و ٢ کەسیش رەگەزی نێر تۆمار کراوە. 
لە کۆی گشتی ئەم ژمارەیە ٢ کەسیان لە پارێزگای کرماشان تۆمار کراوە کە هەرکیان لە رەگەزی نێرینە بوون. 
جیگای وەبیرهێنانەوە رادەی خۆکوژییەکان لە ٣ مانگی سەرەتای ساڵی ٢٠٢١دا ١٧ کەس بووە کە ئەگەر دابەشی بکەین بە سەر ٣ مانگدا دەبێتە هەر مانگەی نزیکەی ٦ کەس. ئەوەش ئەم راستیەمان بۆ دەردەخا لە مانگی ئاوریلدا رێژەی خۆکوژییەکان بە شێوەی بەرچاو روو لە هەڵکشان بووە و نزیکەی ٣ هێندەی مانگەکانی پێشوویە. 
لە هەموو کۆمەڵگا و وڵاتەکاندا، دەسەڵات و حکومەتەکان ئەرکی سەر شانیانە هەلومەرجێکی سەرەتایی بۆ ژیانێکی ئارامی شارۆمەندان پێکبێنن کە سڵامەت و تەندروستی و ئەمنییەتی دەروونی، گیانی و کۆمەڵایەتییان پارێزراو بێ. ئەمە لە حاڵێکدایە هیچکام لەم هەلانە بۆ شارۆمەندانی ئێران و بەتایبەت پارێزگاکانی کوردستان و خەڵکی کورد، نەڕەخساوە کە بەداخەوە ئاکامەکەی بووەتە گیروگرفت و کێشەی روحی و دەروونی و کۆمەڵایەتی لە کۆمەڵگادا و ئەمەش بە شێوەی جواراوجۆر و لەوانە خۆکوژی رەنگدەداتەوە و خۆی دەردەخا. 
رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا 
 

بۆ بینینی ئامار لە پەڕەیەکی نوێ، کلیک بکە.

RELATED ARTICLES

Most Popular