هانا: کۆماری ئیسلامی هەمیشە هەوڵی داوە چالاکوانان و ڕۆژنامەنووسانی دەرەوەی وڵات بە هەڕەشە و گوشار بێدەنگ بکات و ئەگەر درێژە بە چالاکییەکانیان بدەن، ئەوا ئەو هەڕەشانە جێبەجێ دەکەن.
تورکیا یەکێکە لەو وڵاتانەی کە بە شوێنێکی خەڵوەتی کۆماری ئیسلامی ناودەبرێت.
هێزە ئەمنیەتییەکانی ڕژیم هەمیشە هەڕەشەی وەک ڕفاندن و تیرۆر لە دژی ڕەخنەگرانیان کردووە، هەر لە چالاکانی مەدەنی و سیاسییەوە هەتا ڕۆژنامەنووسان.
لە ساڵانی ڕابردوودا بەشێک لە ڕۆژنامەنووسان و ڕەخنەگرانە لە تورکیاوە ڕفێندراون بۆ ئێران، بە جۆرێک هیچ زانیارییەکی باوەڕپێکراو لە چارەنووسی ئەو کەسانەدا نییە.
لەو حاڵەتانەی کە سەرکەوتوو نەبوون لە ڕفاندنیان، بە سەختی بریندار بوون.
لە نێویاندا، لەو چالاکییەی کە لەلایەن بە کڕێگیراوەکانی سەر بە سپای پاسدارانی ئیران لە تورکیا بۆ ڕفاندنی نووسەر و چالاکوان عیسا بازیار ئەنجامیان دا، توانی خۆی لەو ئۆتومبێلەی کە لە کاتی ڕفاندن پێی دەگواستەوە، خۆی فڕێ بداتە دەرەوە و لە ئەنجامدا لە بە سەختی بریندار بوو.
ڕێژەی جموجۆڵی هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی بە ڕادەیەک زیادی کرد کە هەواڵی دەستبەسەر کردنی تیمێک لە لکرێگیراوانی کۆماری ئیسلامی لە لایەن میدیاکانی تورکیاوە ڕاگەیەندرا و ئەمەش ئاماژەی بەوەدا کە حکومەتی تورکیا کە لە زۆرێک لە لایەنەکانی تورکیاوە کەیسەکان ئەم کارانەیان پشتگوێ خستبوو، بڕیاریدابوو کە بە پشتبەستن بە بەرژەوەندییەکانی کاردانەوەی بەرامبەری هەبێت.
مێهدی (ئالان) حەمیدی و هیدایەت و شۆڕوش موحی دوو چالاکی مەدەنی و مافی مرۆڤ و ڕۆژنامەنووس و پەناخوازی سەربەخۆن لە تورکیا کە چەندین جار لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە هەڕەشەیان لێ کراوە.
پێشتریش گفتوگۆیەکمان لەگەڵ ئەم چالاکە ئەنجامدابوو، کە بەهۆی بارودۆخی ئەمنییەیانەوە بڵاونەکرایەوە، مێهدی (ئالان) حەمیدی و هیدایەت سەبارەت بەم بابەتە دەڵێت: “هێزە ئەمنییەکان چەندین جار لە ڕێگەی بنەماڵەکەمەوە پەیامی هەڕەشەئامێزیان بۆ من ناردووە و ڕایانگەیاندووە کە ئەگر لە تورکیا بێدەنگ نابێت بزانێت کە بە ئاسانی دەتوانین دەسمان پێی بگات، لە حاڵەتەکانی دەستبەسەرکردنی هاوڕێ چالاکەکانم لە کرماشان، بۆم دەرکەوت کە ئەوان بە فشار خستنە سەریان بە دوای ناونیشانی شوێنی نیشتەجێبوونم لە تورکیا دەگەڕان. بانگهێشتی تەلەگرامی “کەمپینی بەرگریکارانی ئاب زاگرۆس” کرابووم، دوای ماوەیەک لە ئەکاونتێکی بێناو و ئەمنییەوە تووشی پەیامێکی ئاگادارکردنەوە بووم سەبارەت بە جێهێشتنی ئەم گروپە، کە هەڕەشەی ئەوەی لێدەکرا ئەگەرلە گروپەکە نەڕوات، دۆسیەیەکی تاوانکاری لە ناودا دەکرێتە.
حەمیدی بە لەبەرچاوگرتنی بارودۆخی نائارامی تورکیا و چەندین حاڵەتی کردەوەی تیرۆریستی و ڕفاندنی ڕەخنەگران و ڕۆژنامەنووسان و ژمارەی جارەکانی ئەم پەیامە بۆ ئەندامانی بنەماڵەکەی ناردراوە، لەگەڵ ئەوەشدا دان بەوەدا دەنێت کە هەرچەندە ئەم هەڕەشانە تاڕادەیەکی زۆر سنووردار بوون چالاکییەکانم سەرنجڕاکێشن، بەڵام مەحاڵە هەڵوێستێک لەسەر ڕووداوەکانی ناوخۆی ئێران نەگرمەبەر، بەتایبەتی لەم ڕۆژانەدا کە شۆڕشی ژن و ژیان و ئازادی لە ئێران ڕوویداوە و دەبێ دەنگی گەلی ناوەوە ئێران و پشتیوانی جددییان لێبکەین، چونکە خەڵکی ئێران پێویستیان بە پشتیوانی نێودەوڵەتی هەیە، ئەوان پێویستیان پێیەتی و دەبێت ئێمە دەنگی گەلی ئێران بین.
هەروەها سروش موحی، چالاکی مافی مرۆڤ و ڕۆژنامەنووسی ڕادیۆی کۆردانە و پەیامنێری ناوەندی بەرگری لە دێموکراسی لە ئێران، چەندین جار لە ڕێگەی بنەماڵەکەیەوە لە ئێران لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە هەڕەشەی لێ کراوە.
هێزە ئەمنییەکان بنەماڵەی موحی یان لە ئێران خستووەتە ژێر گوشارەوە بۆ ئەوەی ناچاری بکەن بگەڕێتەوە بۆ ئێران.
لەو حاڵەتانەی کە هەڕەشەی جددی لێ کراوە، کۆمیساریای باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکانی تورکیای ئاگادار کردووەتەوە، بەڵام ئەوان هیچ ڕێوشوێنێکی دیاریکراویان نەگرتووەتەبەر، موحی دان بەوەدا دەنێت کە سەرەڕای ئەو هەڕەشانە، هەمیشە چالاکییەکانی لە بواری مافی مرۆڤ و ڕۆژنامەگەری تا دەتوانرێت بکرێت و دەنگی خەڵکی ئێران بێت.
ژیانی ئەو چالاکوانانە پڕە لە سترێس و ترس لە تیرۆر و ڕفاندن و ژیانێکی سەختی دەروونی بەسەریاندا سەپاندووە.
لەو حاڵەتانەی کە هەڕەشەی جددی لێ کراوە، کۆمیساریای باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکانی تورکیای ئاگادار کردووەتەوە، بەڵام ئەوان هیچ ڕێوشوێنێکی دیاریکراویان نەگرتووەتەبەر، موحی دان بەوەدا دەنێت کە سەرەڕای ئەو هەڕەشانە، هەمیشە چالاکییەکانی لە بواری مافی مرۆڤ و ڕۆژنامەگەری تا دەتوانرێت بکرێت و دەنگی خەڵکی ئێران بێت.
ژیانی ئەو چالاکوانانە پڕە لە سترێس و ترس لە تیرۆر و ڕفاندن و ژیانێکی سەختی دەروونی بەسەریاندا سەپاندووە.