جوانڕۆ: کەوتنەوەی ئاگر لە داراستانەکان و بێ کیفایەتی ئیدارەی ئاگرکوژێنەوە 

هاوکارانی هانا لە جوانڕۆوە ئاگاداریان کردین، رۆژی دووشەممە ٢٩ی خرمانانی ١٤٠٠ – (٢٠ی سپتەمبری ٢٠٢١)، ئاگرێک لە جەنگەڵەکانی ئاوایی “بانی میران” لە ناوچەی جوانڕۆ کەوتەوە. 

بەپێی ئەم راپۆرتە، ئەم ئاگرە چەندین میلیارد تمەن زەرەر و زیانی بە خەڵکی ئەو ناوچەیە گەیاندووە. خەڵکی ناوچەکە بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە داوای یارمەتییان لە ئیدارەی ئاگرکوژێنەوە کردووە، بەڵام لە وەڵامدا وتوویانە: ئیجازەی کوژاندنەوەی ئاگر بە ئێمە نەدراوە. هەر بەم هۆیە خەڵکی ناوچەکە لە تاوان خۆیان کەوتوونە خۆ و هەڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکەیان داوە و لە ئاکامدا توانیویانە ئاگرەکە دابمرکێنن. 

جێگای وەبیر هێنانەوەیە لە کاتێکدا کە دارستانەکانی تورکیە لە مانگی رابردوودا ئاگریان گرت، بەرپرسانی حکومەتی ئیسلامی ئێران بە ناردنی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئاگرکوژێنەوە بۆ کۆنتڕۆڵ و کوژاندنەوەی ئاگرەکە بەشداریان کرد. بەڵام بە دەیان و سەدان هێکتار لە دارستان و لەوەڕگەکانی کوردستان و چیاکانی زاگڕۆس لەمساڵدا سووتان و بوونە خەڵووز بۆ تاقە جارێکیش هێزەکانی حکومەتی ئیسلامی لە هیچ ئاستێکدا هەوڵی کوژاندنەوەی ئەو ئاگرانەیان نەدا و تەنیا خەڵکی ناوچەکان خۆیان بە کەمترین ئیمکاناتەوە هەوڵی رزگار کردنی دارستان و زەوی و زارەکانیان دەدا. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular