برای “ئاڕمان فەرەهمەند” لە بارودۆخی خراپی براکەی دەدوێ 

هانا: رۆژی دووشەممە ٣١ی جۆزەردانی ١٤٠٠ – (٢١ی ژوئەنی ٢٠٢١)، “ئەردەڵان فەرەهمەند” لە دۆخی نالەبار و ناجێگری براکەی واتە “ئاڕمان فەرەهمەند” دەدوێ. 

"ئارمان فەرەهمەند" تەمەن ١٦ ساڵ ٣ رۆژە لە بەندیخانە لێوەکانی دووریوە. ناوبراو خەڵکی ئاوایی "سەردووش" و دانیشتووی مەریوانە و ئێستا لە "ناوەندی چاکسازی و پەرەوەردە"ی سنە دەستبەسەرە. 
رۆژی دووشەممە ١٠ی خرمانانی ١٣٩٩ – (٣١ی ئاگۆستی ٢٠٢٠)، لە ئاکامی کێشە و تێکهەڵچوونێکی چەند کەسدا لە مەریوان شارۆمەندێک بە ناوی "پوویا چارە تەڵەب" کوژرا و دواتر "ئارمان فەرەهمەند" وێڕای ٨ کەسی دیکە دەستبەسەر کران و رەوانەی "ناوەندی چاکسازی و پەرەوەردەی" سنە کراوە. ئێستا بۆ ناڕەزایەتی بە نادیاربوونی چارەنووس و بیلاتەکلیفی و نەپرسینەوە لە پەڕاوەکەی دەستی داوەتە مانگرتن لە خواردن و لێوەکانی خۆی درووە. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular