بەپێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا : رۆژی یەکشەممە “١٢ ی نوامبری ٢٠٢٣” کۆڵبەرێک خەڵکی مەهاباد ، بە هۆی تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی سنوورەوە بە قورسی بریندار بووە .
هاوکارانی هانا ناسنامەی ئەم کۆڵبەرەیان بە ناوی "ئیحسان ئیسماعیل زادە" تەمەن ٢٨ ساڵ و خەڵکی مەهاباد ، ڕاگەیاندووە .
بە وتەی سەرچاوەیکی ئاگادار ؛ ناوبراو لە سنووری "هەنگەژاڵی" بانە لە لایەن هێزە چەکدارەکانی حکومەتەوە کراوەتە ئامانجی تەقە کردن و لاقی بە قورسی بریندار بووە و بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بۆ بنکە تەندرووستیەکان گواسراوەتەوە .