ئاماری کوژراو و بریندار بوونی کۆڵبەران لە مانگی ئاگۆستی ٢٠٢٤
بە پشتبەستن بە ئاماری رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ، لە مانگی ئاگۆستی ٢٠٢٤ ، لانیکەم ١٥ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد کوژراو و بریندار بوون . لە کۆی گشتیدا ٤ کۆڵبەر بە ناوەکانی عەلی رەسوڵی ، ئەسعەد ئەسپندار ، ئەسعەد ئەفرنجە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی حکومەت کوژراون و ناسر عوسمانی بە هۆی کەوتنە خوارەوە لە بەرزایی گیانی لە دەستداوە ، هەر وەها لانیکەم ١١ کۆڵبەر بریندار بوون کە سەرجەمیان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکومەت بریندار بوون .
پێویستە وەبیربهێنرێتەوە کە لە دەسپێکی ساڵی ٢٠٢٤وە تا ئێستا ٥١ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد کوژراون و لانیکەم ٢٥٤ کۆڵبەریش بریندار بوون .
کوشتنی سیستماتیکی کۆڵبەران لە لایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیەوە لە سنوورەکان بووەتە بابەتێکی ڕۆژانە و هەموو ڕۆژێک بە بەردەوامی ئەم چینە هەژارەی خەڵک کە بە هۆی بێکاری و دۆخی زۆر خراپی ژیان و گوزەرانیان ڕوو لەم کارە مەترسیدارە دەکەن لە لایەن ئەم هێزانەوە دەکوژرێن و بریندار دەکرێن .
ناوەندی ئامارە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا
١ی سێپتامبری ٢٠٢٤