بە پێشتبەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ، لە مانگی جولای ٢٠٢٤ بە گشتی ٢٥ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد کوژراو بریندار بوون .
لە کۆی گشتی زیانەکانی کۆڵبەران ، ٥ کەس بە ناوەکانی ئەیوب محەممەدی ، کیان زەینی ، ئیحسان نەورۆزی . نازم سەفەری و ئەسعەد ئەفرنجە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی حکومەت کوژراون و کۆڵبەرێکیش بە ناوی ناسر عوسمانی بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزاییەکانی سنوور گیانی لەدەستداوە .
لە مانگی جولای لانیکەم ١٩ کۆڵبەریش بریندار بوون کە سەرجەمیان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی حکومەت بریندار کراون .
شایانی باسە لە دەستپێکی ساڵی ٢٠٢٤ تا ئێستا ٤١ کۆڵبەر کوژراون و لانیکەم ٢٣٧ کۆڵبەریش بریندار بوون .
کوشتنی سیستماتیکی کۆلبەران لە لایەن هێزە سنوورییەکانی کۆماری ئیسلامیەوە بۆتە شتێکی ڕۆژانە و هەموو ڕۆژێک ئەم چینە هەژارەی خەڵک دەبنە قوربانی کە بە هۆی بێکاری و بارودۆخێکی زۆر خراپی گوزەران پەنایان بۆ ئەم کارە سەخت و مەترسیدارە بردووە .
ناوەندی ئاماری رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا
١ی ئوتی ٢٠٢٤