بەپێی راپۆرتی ناوەندی ئاماری رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ؛ لە مانگی ئۆکتۆبری 2023 لانیکەم 20 کۆڵبەر کوژراو و بریندار بوون .
بەپێی ئەم ئامارە لە مانگی ئۆکتۆبر لە کۆی 20 کۆڵبەر 2 کەس بە تەقەی راستەوخۆی هێزەسنووریەکانی کۆماری ئیسلامی کوژراون و 18 کۆڵبەریش بریندار بوون .
لە نێوان بریندارەکان یەک کەسیان لە ئێستادا لە حاڵەتی کۆمادایە .
سەرجەم بریندارەکان بە هۆی تەقەی راستەوخۆی هێزەسنووریەکانی کۆماری ئیسلامیە بریندار بوون .