بە پێی ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ، لە مانگی مەی ٢٠٢٤ لانیکەم ٢٠ شارۆمەندی کورد لە بەندیخانەکانی ئێران لە سێدارە دراون .
لە کۆی گشتی لە سێدارە دراوان ١٣ کەس بە تاوانەکانی پەیوەست بە مادەهۆشبەرەکان ، ٥ کەس بە تۆمەتی کوشتن و ٢ کەس با تۆمەتی موحاربە لە سێدارە دراون ، ئەنوەر خزری و خسرەو بەشارەت خەڵکی مەهاباد دوو بەندکراوی عەقیدەتی کورد بوون کە پاش ١٤ ساڵ بەندکران بە تۆمەتی موحاربە لە سێدارە دران .
رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ، سێدارە بە کردەوەیەکی دوور لە مرۆڤایەتی ، قیزەوێن و قەتڵی حکومەتی دەزانێت و داوای ڕاگیرانی بە تەواوەتی سزای سێدارە لە ئێران دەکات .
ناوەندی ئاماری رێکخراوی مافی مروڤی هانا
١ی ژوەنی ٢٠٢٤