ئاماری قۆڵبەستکراوانی مانگی ژوئەنی ساڵی ٢٠٢١ 

٢٦ شارۆمەندی کورد لە پارێزگاکانی کوردستانی ئێران لە لایەن هێزە چەکدار و ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە قۆلبەست کراون. 

هەر ساڵەو ڕێژەیەکی بەرچاو لە هاووڵاتییانی کورد لە شار و گوندەکانی کوردستانی ئێران لە هەر چوار پارێزگاکە، لە لایەن هێزە نیزامی و چەکدار و ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بە بیانوو و هۆکارگەلی جیاوازەوە قۆڵبەست دەکرێن و لە دەرەوەی عورف و ڕێسا نێونەتەوەییاکانەوە، بە شێوەی درێژخایەن لە گرتووخانەکان ڕادەگیرێن بە بێ ئەوەی دادگاییەکی قانوونی و بێ لایەن بە ئامادەبوونی وەکیل بەڕێوەبچێ.   
لێرە بە هەوڵی هاوکارانی بەشی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، ئامارێک لە ڕێژەی قۆڵبەستکراوەکانی مانگی ژوئەنی ساڵی ٢٠٢١ ئامادە کراوە، پێویستە بگوترێ کە ئەم ڕێژەگەلە ئەوپەڕی هەوڵ و تێکۆشانی هاوکارانی نێوخۆیی ئێمەیە بەڵام لەوانەیە کە ئامارەکان لەمانەش زۆرتر بێ. 

ڕێژەی قۆڵبەستکراوەکان: ٢٦ کەس
ڕێژەی قۆڵبەستکراوەکان بە گوێری جۆرەی چالاکی و ئەو تاوانەی خراوەتە پاڵیان: 
٢٤ کەس لە قۆڵبەستکراوەکانی مانگی ژوئەن بە تاوانی سیاسییەوە گیراون. 

٢ کەس لە گیراوەکان بە تاوانی کاری مەدەنی گیراون. 
هەروەها لە باری ڕەگەزییەوە، ٢٥ کەس لەو گیراوانە پیاو بوون و یەک کەسیش ژن لە نێو گیراوەکاندایە. 
بە گوێرەی دابەشکردنیان لە سەر ئاستی پارێزگاکانی کوردستان، ڕێژەی دەستبەسەرکراوەکانی مانگی ژوئەنی ٢٠٢١ کە لە لایەن ڕێکخراوی هانا ئامادە کراوە، بەو شێوەی خوارەوەیە:

١٢ کەس لە پارێزگای ورمێ
١٢ کەس لە پارێزگای سنە
٢ کەس لە پارێزگای کرماشان 

رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا 

 

RELATED ARTICLES

Most Popular