ئاماری زیانەکانی کۆڵبەران لە ساڵی ٢٠٢٣
هانا : ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا لە کۆتایی ئەمساڵدا داتا و ئاماری پەیوەست بە ڕووداو و ڕووداوەکانی مافی مرۆڤ لە پارێزگاکانی کرماشان، ئیلام، کوردستان و ورمێ (ئازەربایجانی غەربی) کۆدەکاتەوە، ئەم ئامارانە بە ئەوپەڕی هەوڵی هاوکارانی هانا ئامادە کراون و بە هۆی سانسۆری توندی ئێرانەوە ناتوانێ هەموو ڕووداوەکان بگرێتەوە .
ناوەندی ئاماری رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ؛ لەم بەشەدا ئاماری زیانەکانی کۆڵبەران و کاسبکارانی کورد لە ساڵی ٢٠٢٣ لە ناوچەکانی پارێزگاکانی کوردستان کە لەم ناوەندی ئامارەدا تۆمار کراوە دەخاتە ڕوو .
بە پێی ئەم ئامارە لە ساڵی ٢٠٢٣ بەگشتی ٣٠٢ کۆڵبەر لە کاتی کۆڵبەری کوژراو و بریندار بوون .
سەرجەم کۆڵبەرە کوژراوەکان لە بواری ڕەگەزیەوە نێرینەن .
کوژراوەکان؛
لە کۆی ٣٠٢ کەس ، ٣٣ کەس کوژراو و ٢٦٩ کەس بریندار بوون کە بە جیاکاری بریتین لە :
کۆڵبەران -کوژراوان- تەقەی راستەوخۆی هێزەچەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ٢٢ کەس . یەکێک لە کوژراوەکان منداڵ بووە .
کۆڵبەرە -کوژراوەکان -رووداوی سرووشتی (سەرما ، سەرمابردوویی ، کەوتنە خوارەوە لە بەرزایی) ٦ کەس . لەم رێژەیەش یەک کەسیان منداڵ بووە .
کۆڵبەران – کوژراوەکان – رووداوی هاتوچۆ ٤ کۆڵبەر کوژراوە و بە هۆی شوێنکەوتن و ڕاکردن یەک کەس
بریندارەکان :
کۆڵبەران – بریندار – تەقەی راستەوخۆی هێزەچەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ٢٣٩ کەس . لەم رێژەیە ٢٤ کەسیان منداڵ بوون .
کۆڵبەران – بریندار – رووداوی هاتوچۆ ٧ کەس
کۆڵبەران- بریندار- لێدان لە لایەن هێزەچەکدارەکان ٦ کەس
کۆڵبەران – بریندار – رووداوی سروشتی (سەرما ، سەرمابردوویی و کەوتنە خوارەوە لە برزایی) ٨ کەس
کۆڵبەران – بریندار – تەقینەوەی مین ٦ کەس
کۆڵبەران – بریندار – شوێنکەوتن و راکردن لە لایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ٣ کەس
لە یەک ساڵی رابردوو کۆی ٢٩ کۆڵبەری منداڵ کوژراون و بریندار بوون .
زۆرترین ئاماری زیانەکانی کۆڵبەران (کوژراو و بریندار) لە یەک ساڵی رابردوو پەیوەستە بەو شار و ئاواییانەی کە ناوەکانیان لە خوارەوە هاتووە :
سەقز ٧٧ کەس
بانە ٤٢ کەس
پاوە ٢٨ کەس
مەریوان ٢٨ کەس
سەلاس باوەجانی ٢٧ کەس
جوانرۆ ٢٧ کەس
بۆکان ١٥ کەس
سەردەشت ١١ کەس
پیرانشار ٨ کەس
دیواندەرە ٧ کەس
سنە ٥ کەس
کرماشان ٣ کەس
سەوڵاوا ، مەهاباد ، رەبەت و روانسەرهەرکامە و ٢ کەس
لە قیاس لەگەڵ ساڵی ٢٠٢٢ کە لە کۆدا ٢٦٠ کۆڵبەر کوژراو و بریندار کرابوون ، رادەی ڕووبەڕوو بوونەوەی هێزەکانی حکومەت لەگەڵ کۆڵبەران زیادی کردووە بە شێوەیەک کە ئاماری زیانەکانی کۆڵبەران لە ساڵی ٢٠٢٣ ، ١٦ لە سەد زیادی کردووە .
کۆڵبەری دیاردەیەک کە لە ئەنجامی هەژاری و بێکاریی سیستماتیکی کوردستانەوە سەرهەڵدەدات و خەڵک لە پێویستی پەنا بۆ کۆڵبەری دەبەن، لە کاتێکدا بەرپرسانی حکومەت هیچ هەوڵێک بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی بژێوی خەڵکی کوردستان نادەن، بەڵام کووشتنی کۆڵبەرانی شیان کردوە بە هەواڵێکی ئاسایی و ئەم بانگەوازە بۆ خەڵکی کوردستان مەترسیدارە. هێزەکانی پۆلیس، سوپای پاسداران و پاسەوانانی سنووری کۆماری ئیسلامی ڕاستەوخۆ تەقە لە کۆڵبەران دەکەن و ڕۆژانە ژمارەیەکیان دەکوژن یان بریندار دەکەن .
رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا
٣١ی دێسامبری ٢٠٢٣
بە کارهێنانی ئەم ئامارە بە مەرجی ئاماژەدان بە سەرچاوەکە رێگەپێدارە .