لە مانگی سێپتێمبێری 2023 ، لانیکەم 177 شارۆمەندی کورد لە لایەن دامودەزگا ئەمنیەتیەکانی کۆماری ئیسلامیەوە بەبێ هیچ حوکمێکی دادگا و بەڵگەی یاسایی ، بانگهێشت و دەستبەسەر کراون
ناسنامەی سەرجەم کەسەکان بۆ رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا سەلماندراون کە پێشتر بە تۆمەتی چالاکی سیاسی ، بەشداریکردن لە خۆپێشاندانەکان ، هاوکاری لەگەڵ حزبە کوردستانیەکان ئۆپۆزۆسیونی کۆماری ئیسلامی ، چالاکی ژینگەیی و هەر وەها چالاکی مەدەنی دەستبەسەر کراون .
بە پێی ئەم ئامارە لە کۆی دەستبەسەر کراوەکان 20 کەسیان ژن ، 4 کەس کرێکار و 17 کەسیان چالاکی ژینگەیی بوون .