هانا: هەر رۆژەی ژمارەیەک لە شارۆمەندانی کورد لە شار و گوندەکانی هەر چوار پارێزگای کوردستان لەلایەن هێزە چەکدارەکان و هێزی ئینتزامی و ئەمنییەکانەوە بە بیانووی جۆراوجۆر دەستبەسەر دەکرێن و بە پێچەوانەی هەموو یاسا و رێسایەکی نێونەتەوەیی لە گرتووخانەکاندا بە بێ بەهرەمەند بوون لە مافی پارێزەر و دەستڕاگەیشتن بە دادگایەکی بێ لایەن، بۆ ماوەیەکی دوورودرێژ رایاندەگرن و بەند دەکرێن.
لێرەدا بە هەوڵی هاوکارانی ناوەندی ئاماری رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، ئاماری ژمارەی دەستبەسەرکراوانی مانگی ئاگۆستی ٢٠٢١ ئامادە کراوە و دەیخەینەی بەر دیدەی خوێنەران، پارێزەرانی مافەکانی مرۆڤ و کۆڕوکۆمەڵە نێونەتەوەییەکان. شایانی باسە ئەم ئامارە هەموو هەوڵی هاوکارانی هانا لە ناوخۆی کوردستان بووە، بەڵام لەوانەیە ئاماری دەسبەسەرکراوان لەوش پتر بێ.
کۆی گشتی ژمارەی دەسبەسەرکراوان لە مانگی ئاگۆستدا ٣١ کەس بووە لە پارێزگاکانی کوردستان کە ٣٠ کەسیان پیاو و کەسێکیش ژن لەخۆ دەگرێ.
جیاکردنەوەی ئەم شارۆمەندە دەسبەسەرکراوانە لە سەر ئاستی پارێزگاکان بەم جۆرەی خوارەوەیە:
پارێزگای سنە ٦ کەس
پارێزگای ورمێ ٢٣ کەس
پارێزگای کرماشان ١ کەس
پارێزگای ئیلام ١ کەس
رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا