هانا: بەگوێرەی راپۆرتی ناوەندی کۆکردنەەی ئاماری رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، لە درێژەی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە کوردستان ٤٥ شارۆمەندی کورد لە پارێزگاکانی کوردستانی ئێران لە مانگی ژولای ٢٠٢١دا لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.
ساڵێ ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتییانی کورد لە شار و گوندەکانی هەر چوار پارێزگای کوردستان لەلایەن هێزە چەکدارەکان و هێزی ئینتزامی و ئەمنییەکانەوە بە بیانووی جۆراوجۆر دەستبەسەر دەکرێن و بە پێچەوانەی هەموو یاسا و رێسایەکی نێونەتەوەیی لە گرتووخانەکاندا بە بێ بەهرەمەند بوون لە مافی پارێزەر و دەستڕاگەیشتن بە دادگایەکی بێ لایەن، بۆ ماوەیەکی دوورودرێژ رایاندەگرن و بەند دەکرێن.
لێرەدا بە هەوڵی هاوکارانی ناوەندی ئاماری رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، ئاماری ژمارەی دەستبەسەرکراوانی مانگی ژولای ئەمساڵ ئامادە کراوە. شایانی باسە، بە هۆی نەبوونی ئازادی هەڵسووڕانی رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، رەنگە ئەم ئامارە هەموو پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە کوردستان لە خۆ نەگرێ بەڵام هاوکارانی ئێمە لە رێکخراوی هانا هەموو هەوڵی خۆیان بۆ تۆمار کردنی راپۆرتەکان داوە.
ژمارەی دەستبەسەرکراوان بەپێی جۆری هەڵسووڕان و چالاکی بەم جۆرەی خوارەوەیە:
تۆمەتی هەر هەمووی ئەو ٤٥ کەسەی لە مانگی ژولایدا دەستبەسەر کراون، چالاکی سیاسی بووە.
جیاکردنەوەی ئەم ٤٥ شارۆمەندە بەگوێرەی رەگەزیان بەمجۆرەی خوارەوەیە:
• پیاوان ٤١ کەس
• ژنان ٤ کەس
جیاکردنەوەی ئەم شارۆمەندانە بە پێی شوێنی ژیانیان لە پارێزگاکان بەم جۆرەیە:
• پارێزگای کرماشان ٢١ کەس
• پارێزگای ورمێ ١٤ کەس
• پارێزگای سنە ١٠ کەس
رێکخراوی مافی مرۆڤ هانا