ئاماری دۆخی کۆڵبەران لە ٦ مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٤

ناوەندی ئاماری رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ، ڕاپۆرتێکی ئاماری سەبارەت بە دۆخی کۆڵبەران لە ٦ مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٤ لە کوردستانی ئێرانی ئامادە کردووە و بڵاوی دەکاتەوە .

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ، لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٤ لانیکەم ٢٧١ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد کوژراو ، بریندار و دەستبەسەر کراون .
بە پێی ئەم ئامارە لە کۆی ٢٧١ کۆڵبەر ، ٣٥ کەس کوژراون ، ٢١٨ کۆڵبەر بریندار بوون و ١٨ کۆڵبەریش دەستبەسەر کراون .
وردەکاری زیاتری ئەم ئامارە لە خوارەوە باس دەکرێت  :

لە کۆی ٣٥ کۆڵبەری کوژراو ، ٢٦ کەس بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سنووریەکانی کۆماری ئیسلامی کوژراون ، ٧ کۆڵبەر بە هۆی ڕووداوی سروشتی گیانیان لە دەستداوە و ٢ کۆڵبەریش بە هۆی ڕاوەدوونان لە لایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیەوە بە ئۆتۆمبێل تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بوون و گیانیان لە دەستداوە .

لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٤ ، ٢١٨ کۆڵبەر بریندار بوون ، لەم ژمارە ١٧٩ کەس بە هۆی تەقە و تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی پاسەوانی سنووری کۆماری ئیسلامی بریندار بوون ، ١٣ کەس بە هۆی ڕووداوی سروشتی بریندار بوون ، ١٣ کەس بە لێدان و ئەشکەنجە کران لە لایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیەوە بریندار بوون ، ٩ کەس لە ئاکامی ڕاوەدوونان بە ئۆتۆمبێل توشی ڕووداوی هاتووچۆ بوون و بریندار بوون و ٤ کۆڵبەریش بە هۆی تەقینەوەی مین بریندار بوون .
لە شەش مانگی ڕابردوودا ١٨ کۆڵبەریش لە لایەن هێزەکانی پاسەوانی سنووری کۆماری ئیسلامیەوە دەستبەسەر کراون .
شایانی باسە ناسنامەی سەرجەمی ئەو کۆڵبەرانەی لەم ڕاپۆرتەدا ئاماژەیان پێ کراوە لە ناوەندی ئاماری رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا تۆمار کراوە .

لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٤ ، هێزە نیزامییەکان و هێزەکانی پاسەوانی سنووری کۆماری ئیسلامی بە تەقە ڕاستەوخۆ لە کۆڵبەران کە بۆ دەستهێنانی پارۆ نانێک ڕوو لەم کارە تاقەت پڕووکێن و مەترسیدار و سەختە دەکەن زیانێکی زۆریان گەیاندووە . حکومەتی کۆماری ئیسلامی لەجیات ئەوەیکە هەلی کار لە پارێزگاکانی کوردستان بۆ شارۆمەندانی کورد بڕەقسێنێت ناوچەکەی ئەمنیەتی کردووە و رۆژانە هێرش دەکاتە سەر کۆڵبەر و کاسبکاران و زیانێکی زۆریان پێ دەگەینێت .

ناوەندی ئاماری رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا 
٥ی جولای ٢٠٢٤
بە کارهێنانی ئەم ئامارە بە مەرجی ئاماژەدان بە سەرچاوەکە ئازادە .

RELATED ARTICLES

Most Popular