بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : کۆمەڵێک پەناخوازی کورد لە بەفر و سەرما لە سنووری لەهستان گیریان خواردووە .
بەوتەی یەکێک لەم پەناخوازانە ، زیاتر لە دە ڕۆژە کە لە دارستانەکان لە بەفر و سەرما گیریان خواردووە و لە لایەن پۆلیسی لیتوانی بۆ سنووری بیلاروس گەڕێنراونەتەوە بەڵام پۆلیسی بیلاروسیش رێگای چوونە ژوورەوەیان پێ نادات .
هەر وەها لە درێژەدا رایگەیاند خواردن و شەحنی مۆبایلەکانیشیان خەریکە تەواو دەبێ و مەترسی مردنیان لە سەرە و داوای هاوکاریان لە رێکخراوە و دامەزراوە نێودەوڵەتیەکانی مافی مرۆڤ کردووە .
ئەم پەناخوازانە زۆربەیان خەڵکی شارەکانی سەردەشت ، ورمێ ، سەڵماس و خۆی کوردستانی ئێرانن .