ژنێف (٢٣ی ئوتی ٢٠٢٤)- لیژنەی نەهێشتنی هەڵاواردنی ڕەگەزی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەمڕۆ ئەنجامەکانی خۆی لەسەر بیلاڕووس، بۆسنە و هەرزەگۆین، کۆماری ئیسلامی ئێران، عێراق، پاکستان، بەریتانیا و وێنێزوێلا دوای لێکۆڵینەوە لەم حەوت وڵاتی ئەندامەی لە دوایین کۆبوونەوەیدا بڵاو کردەوە .
دۆزینەوەکان نیگەرانی سەرەکی و ڕاسپاردەکانی لیژنەکە سەبارەت بە جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی نێودەوڵەتی نەهێشتنی هەموو جۆرە جیاکارییە ڕەگەزییەکان و هەروەها لایەنە ئەرێنییەکان لەخۆدەگرن. گرینگترین شتەکان بریتین لە:
**ئێران**
لیژنەکە نیگەرانی جیددی خۆی سەبارەت بە ڕاپۆرتەکانی پێشێلکاریی جیددی مافی مرۆڤ و پێشێلکارییەکانی هێزەکانی پۆلیس لە دژی خۆپیشاندەرانی سەر بە گرووپە کەمینە نەتەوەیی و نەتەوەییە ئایینییەکان لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی نۆڤامبەری ٢٠١٩، ژوئییەی ٢٠٢١ و سێپتامبەری ٢٠٢٢، بە تایبەت لە ئەو پارێزگایانەی کە ئەم کەمینانە بە شێوەیەکی سەرەکی تێیدا دەژین دەربڕی. ئەم لێژنەیە داوای لە ئێران کرد کە دەستبەجێ لێکۆڵینەوەیەکی بێلایەنانە لە تۆمەتەکانی پێشێلکاری و پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ ئەنجام بدات کە لە لایەن ئەکتەرە حکومییەکانەوە لەم ناڕەزایەتیانەدا ئەنجام دراون، هەروەها قەرەبووی قوربانییەکان بکاتەوە.
هەروەها لیژنەکە نیگەرانی خۆی لە ڕاپۆرتەکانی زیادەڕۆیی لە نوێنەرایەتیکردنی کەمینە نەتەوەیی و نەتەوەییە ئایینییەکان لە سیستەمی دادوەریی تاوانکاری و مامەڵەی نادادپەروەرانە لەگەڵیان دەربڕی کە کەوتوونەتە ژێر دەستبەسەرکردنی ئارەزوومەندانە و سزای لەسێدارەدان بۆ ئەو تاوانانەی کە بە شێوەیەکی بەرفراوان لە یاسای سزادانی ئیسلامیدا پێناسە کراون و هەروەها بۆ ئەو تاوانانەی پەیوەندییان بە ماددە هۆشبەرەکانەوە هەیە. ئەو لێژنەیە داوای لە ئێران کردووە کە پێداچوونەوە بە چوارچێوەی یاسایی خۆیدا بکات ، تاوانە کەیفەریە ناڕوونەکان کە سزای لەسێدارەدانیان هەیە هەڵبوەشێنێتەوە، ڕێوشوێنی دادپەروەرانە و یاسایی بۆ گروپە کەمینەکان دەستەبەر بکات و ڕاگرتنی کاتی لە جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان بە ئامانجی لابردن و نەهێشتنی سزای لەسێدارەدان دابمەزرێنێت .