ڕووبەروبوونەوەی ئێران و ئیسرائیل

هێزەکانی فەلەستین بە رێبەری کردنی حەماس هێرشێکی زۆر ئاڵۆز و هاوئاهەنگیان بۆ سەر ئیسرائیل ئەنجامدا کە بووە هۆی کوژرانی سەدان ئیسرائیلی و غەیری ئیسرائیلی .

هەزاران کەس بریندار بوون و رێژەیکی نادیاریش بە بارمتە گیراون . بە دڕندەیی دەسدرێژیان کردە سەر ژنان وکچان رووتیان کردنەوە و لە ناو خەڵکدا وەکوو دەسکەوت تەرمی ڕووت و لەشی خوێناویان (بە هۆی دەسدرێژی سێکسی) نمایش دا . بەپێی راپۆرتی واڵ ئستریت ژووڕناڵ ، سوپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی پێش حەفتەیک کارتی سەوزی رێگەپێدانی بۆ کوشتنی یەهودیەکانی دەر کردبوو .
ئەم هێرشە تیرۆریستیە بە راکێت و فرۆکەی بێ سەرنشین کرابوو و سەدان تیمی هێرشبەر و هێزی پیادە بە شێوەی هاوئاهەنگ ، دیواری ئەمنیەتی غەزەیان لە شوێنە جیاجیاکان شکاند و هێرشیان کردە سەر دەیان ئاوایی ، شار ، بنکەی پۆلیس و پایگای نیزامی . تیمەکانی هێرشی زەوینی بە پاراگلایدەر لە رێگەی ئاسمانەوە هێرشیان کردووەتە سەر شوێنە گشتیەکان .
هێزی بەرگری ئیسرائیل (idf) لە حاڵەتێکدا تووشی سەرسووڕمان بووە کە هێزە پیادەکانی حەماس ، ئیسرائیلیەکان و بیانیەکانیان لە ماڵەکانیان ، لە رێگاکان و لە فستیڤاڵێکی مۆسیقا گەمارۆ داوە و و بەشێکیان کوشتوون و زۆربەیانیان بە دیل گرتووە . ئەوان توانیویانە بە پلانی لە پێشتر دارژراور ، دەست بگرن بە سەر چەن پایگایکی نیزامی و بنکەی پۆلیسی ئیسرائیل ، کە ئەم کەموکۆڕیە ئەمنیەتی و سەربازیە مشتومڕی پێویستە . نزیکە 48 کاژێر پاش یەکەم هێرش و پێشاندانی وەحشیگەری دینی بە جیهان ،هێزەکانی بەرگری ئیسرائیل درێژە بە ڕووبەڕووبونەوە لەگەڵ حەماس ، جیهادی ئیسلامی فەڵەستین و گرووپە میلیشیاکانی دیکە بۆ کۆتڕۆڵکردنی بەشێک لەو ئاواییانەی کە لە لایەن هێزەکانی فەڵەستیەوە داگیر کرابوون ئەدەن . شەڕی هێزەکانی حەماس بە موشەک و فڕۆکە ئیسرائیلیەکان بە بۆمبەبارن کردن بەردەوامە .
لە سەردەمی دامەزراندنی وڵاتی ئیسرائیل ئەمە زۆرترین بەرکەوت و قوربانیدانە لە رۆژێکدا کە جیهان و سیاسەتمەدارەکانی ئیسرائیل ئەزموونیان کردبێت . بە پێی راپۆرتی دەزگاکانی راگەیاندنی ئیسرائیل لانیکەم 700 ئیسرائیلی و غەیری ئیسرائیلی لەوانە 44 کەس لە هێزەکانی بەرگری ئیسرائیل کوژراون و لانیکەم 2200 کەسی دیکە بریندار بوون .
جگە لە کوژراو و بریندارەکان ، سەدان کەس لە ئێستادا بێ سەروشوێنن .
جگە لە سەلاخی کردنی و کوشتنی ئیسرائیلیەکان ، سەدان کەسی سڤیل لەوانە ژنان مناڵان و بەساڵاچووانیان بەبارمتە گرتووە و لە سنوور گەراندویاننەتەوە تاکوو لە غەزە بە بارمتە بیانگرن . زۆربەیان لە لە تونێلە شاراوەکان لە ژێر غەزە رادەگیرێن . جیهادی ئیسلامی فەڵەستین باس لەوە دەکات 30 ئیسرائیلی بە بارمتە گرتووە .

لە هێرشێکدا مەزەندە دەکرێت ٥٠ تیرۆریست بە جلی هێزە نیزامیەکان گەیشتوونەتە کەرنەڤاڵی مۆسیقا و تەقەیان لە ئامادەبوانی کۆنسەرت کردووە .
لانیکەم ٢٦٠ کەس لەم کەرنەڤاڵەدا کوژراون، کە لە نێوانیاندا شارۆمەندانی ئەوروپا ، ئەمریکا و تەنانەت بەنگلادیشی تێدا بووە . راپۆرتەکان باس لەوە دەکەن لە نێوان بێ سەوشوێن بووەکاندا ٩ شارۆمەندی ئەمریکی تێدایە . بە پێی راپۆرتەکان لانیکەم ٤ ئەمریکی لە نێوان کوژراوەکاندا بوون . ئەمریکا خەریکی دانانی گرووپێک کەشتی فرۆکە هەڵگرە لە شەرقی مێدیتەرانە .
حزبوڵڵا ، گرووپی تیرۆریستی جێگیر لە لوبنان و لە لایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێت و سوورە لە سەر دریژەدان بە شەڕ کردن و چەندین موشەکی بە ئاراستەی باکوری ئیسرائیل رەوانە کردووە . ئەرتەشی ئیسرائیلیش بە هێرشی تۆپخانەیی وڵامی گروپە لوبنانیەکانی داوەتەوە .
ئەرتەشی ئیسرائیل دژکردەوەی خۆی بە نیسبەت دوژمانکاری ئاشکرای گروپە میلیشیاکان کە لە لایەن حەماسەوە پاڵپشتی دەکرێن دەست پێ کردووە .

هێزی ئاسمانی ئیسرائیل بە ئامانج گرتنی ئەندامانی حەماس ، جیهادی ئیسلامی فەڵەستین ،و باقی رێکخراوە میلیشیاکانی لە زنجیرە هێرشێکی ئاسمانی بۆ سەر ناوەندی فەرماندەیی ، کۆگای چەک و تەقەمەنی ، شوێنەکانی مانەوە و باقی شوێنە پڕ بایەخەکان دەست پێ کرادووە .
جگە لەمانەش ، ئەرتەشی ئیسرائیل چۆڵ کردنی شارەکان و ئاواییەکانی ئیسرائیلی هاوسنوور لەگەڵ غەزە دەس پێ کردووە کە لەوانەیە ئامادەکاری بێت بۆ ئۆپەراسیۆنەکانی داهاتوو .
چاوەروان دەکرێت کە شەڕێکی درێژ خایەن و خوێناوی بێ لەبەر ئەوەیکە ئیسرائیل سوورە لە سەر بابەتی کۆتایی هێنان و لە ناو بردنی ئەو چەکدار و گروپانەی کە بەرپرسن لەو هێرشە کوشندەیە .

بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ئەمرۆ بە بەکار هێنانی ئەو گوتارانەی کە لە سەردەمی زاڵبوونی ئیسرائیل لە سەر غەزە و کەرانەی باختەری لە شەری یوم کیپوور کە پەنجا ساڵ لەمەوپێش کۆتایی هاتبوو ، لە لایەن رێبەرێکی ئیسرائیلی بە کار نەهاتووە ، وتی : ئێمە لە شەڕداین . لە ئەگەری دەستێوەردانی حزبوڵڵا ، ئەگەری دەستێوەردانی بەشێک لە میلیشیاکانی سەر بە کۆماری ئیسلامیش لە ئارادایە و ئەمە دەبێتە هۆی لە تیر رەس بوونی سەرجەم بنکە نیزامیەکانی کۆماری ئیسلامی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست . زەرەرمەندی سەرەکی سیاسەتە شەرانگێزی و خراپەکانی حکومەتەکان ژنان و منداڵان و خەڵکی سڤیلن لە هەر دوو لایەنی شەڕ .

بە هیوای ئاشتی حیهانی شۆرش محی

RELATED ARTICLES

Most Popular