هانا : سەرلەبەیانی ڕۆژی ١٧ی خەرمانانی ١٣٩٧ ، سێ بەندکراوی سیاسی کورد بە ناوەکانی “رامین حسێن پەناهی زانیار و لوقمان مورادی” لە بەندیخانەی رەجایی شاری کەرەج لە سێدارە دران پاش تێپەڕ بوونی شەش ساڵ هێشتا بنەماڵەی ئەم سێ شارۆمەندە بە دوای شوێنی ناشتنی منداڵەکانیاندا دەگەڕێن .
ئەم سێ بەندکراوە سیاسیە سەرەڕای ناڕەزایی بەرینی جیهانی و رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ، بە تۆمەتی ئەندام بوونی لە "حزبی کۆمەڵەی کوردستانی ئێران" لە سێدارە دران .
بنەماڵەی بەندکراوانە لە مافی چاوپێکەوتنی و بینینی منداڵەکانیان بێبەش کرابوون و پاش لەسێدارەدرانی منداڵەکانیانیش تەرمەکانیان تەسلیمی بنەماڵە و کەسوکاریان نەکرا و ئێستاش دوای تێپەڕ بوونی شەش ساڵ بنەماڵەکانیان بە دوای شوێنی ناشتنی منداڵەکنیاندا دەگەڕێن .
پێویستە وەبیر بهێنرێتەوە کە باوکی زانیار مورادی بە ناوی ئێقباڵ مورادی شەوی سێشەممە ٢٦ی پوشپەڕی ١٣٩٧ ، بە دەستی بەکرێگیراوانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری پێنجوێنی کوردستانی عێراق بە لێدانی ٧ فیشەک تیرۆر کرا و گیانی لە دەستدا .