بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو : زیاتر لە دوو مانگە خەڵکی کوردستان ڕووبەڕووی قەیرانی کەمی سووتەمەنی بوونەتەوە ،
پێشتر جیا لە ئەو بەشە سووتەمەنیەی بە کارتی تایبەتی سووتەمەنی بە هاووڵاتیان دەدرا دەشیانتوانی لە کارتی سووتەمەنی ئازادیش کەڵک وەرگرن و لە هەر بەنزینخانەیک سێ تا چوار شوێنی دیاریکراو بۆ کارتی سووتەمەنی ئازاد هەبوو .
بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی گەیشتوونەتە دەس رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ؛ سەرجەم بەنزینخانەکان لەگەڵ کەمی بەشە بەنزین و سووتەمەنی ڕووبەڕوو بوونەتەوە و ئەمە گوشارێکی دیکەیە بۆ سەر چینی هەژاری کۆمەڵگا و شۆفێرانی تەکسی دەبێ چەندین کاژێر بۆ وەرگرتنی سووتەمەنی لە بەنزینخانەکان چاوەڕێ بکەن و ئەو بڕەش کە پێویستیانە پێیان نادرێت .
ئەمە لە کاتێکدایە کۆماری ئیسلامی ڕۆژ لە دوای ڕۆژ کۆمەڵگا بەرەو پاش دەبات و گوشارەکان لە سەر چینی هەژاری کۆمەڵگا زۆرتر دەکا ، سەرمایە و داهاتی ئێران تەرخان دەکات بۆ ئاوادانکردنەوەی وڵاتانێک وەکوو یەمەن ، لوبنان ، سوریا و فەڵەستین !