دۆزینەوەی تەرمی لاوێکی خەڵکی ڕوانسەر ، پاش چەن ڕۆژ بێدەنگی لە ژێر گوشاری ئیتڵاعات

بە پێی راپۆرتی هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : رۆژی دووشەممە 12 ی نوامبری 2023 ، پاش چەن ڕۆژ بێ ئاگایی لە بەر گوشاری دامودەزگا ئەمنیەکانی روانسەر ، لە کۆتایدا تەرمی “سەعید محەممەدی” لاوی خەڵکی روانسەر دۆزرایەوە .

تەرمی سەعید محەممەدی تەمەن 38 ساڵ ، پاش پێنج ڕۆژ بێسەروشوێن بوون لە شاخی "یەلوەر" لە نزیک گۆڕستانی شاری روانسەر دۆزرایەوە .

بەپێی ڕاپۆرتە بڵاو کراوەکان لە لایەن هاناوە ؛ ڕۆژی ٨ ی نوامبری ٢٠٢٣ ، سەعید محەممەدی لە روانسەر بێ سەروشوێن بووە و پاش بڵاو کردنەوەی ئاگاداری  بنەماڵەکەی ڕووبەڕووی کاردانەوەی ئیدارەی ئیتڵاعات بوونەوە و سەرچاوەیکی نزیک لە بنەماڵەی سەعید محەممەدی ئیدارەی ئیتڵاعاتی بە بەرپرسی بێسەروشوێن کردنی منداڵەکەیان دەزانی .

RELATED ARTICLES

Most Popular