دوو رێکخراوی مافی مرۆڤ سکاڵایان لە دژی سەرۆک کۆماری ، کۆماری ئیسلامی ئێران تۆمار کرد

ناوەندی زاگرۆس بۆ مافەکانی مرۆڤ و رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا سکاڵایان لە دژی ئیبراهیم رەئیسی لە دادگای ژنێف تۆمار کرد .

بڕیار وایە ڕۆژی چوار  شەممە ١٣ی دێسامبری ٢٠٢٣، ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ، کۆماری ئیسلامی ئێران سەردانی ژنێڤ بکات و لە کۆبوونەوەیەکدا وتار بدات. هەوڵێکی زۆر دراوە هەتا لە بەر دەم شوێنی بەشداربوونەکەیدا خۆپیشاندان ڕێک بخرێت بەڵام هەتا ئێستا هەوڵەکان بێ ئاکام بوون . 

لە لایەکی دیکەوە ئەمڕۆ بە ناوی ناوەندی زاگرۆس بۆ مافەکانی مرۆڤ و ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هاناوە سکاڵایەکمان دژ بە ڕەیسی بە تاوانی تێوەگلان لە تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی پێشکەشی دادگای ژنێڤ کرد.
ئەو سکاڵایە بە پێداگری لە سەر مادەکانی 264a, 264b, 264c et 264dی یاسای سزادانی سویسی ئامادە کراوە کە دژ بەو کەسانەیە کە لە نێوخۆ یان دەرەوەی سویس دەستیان لە تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی دا هەبێت. 
هێشتا نازانین ئایا دادگا سکاڵاکە وەر دەگرێت یان نە، بەڵام وەکو یەکەم هەنگاوی یاسایی دژ بە بەرپرسانی پلە بەرزی ئەو وڵاتە کە سەردانی سویس دەکەن، ئەنجاممان داوە. لە هەنگاوەکانی داهاتوو ئاگادارتان دەکەینەوە.

RELATED ARTICLES

Most Popular