بە لێخۆشبوونی بنەماڵەی سکاڵاکەر ژیانی دووبارە بەخشرا بە سەعید تاجر حەفت ساری

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : رۆژی چوارشەممە “١٥ی نوامبری ٢٠٢٣” بە هەوڵ و بەدواداچوونی بەردەوامی کۆمەڵێک لە باوەڕپێکراوانی ورمێ و سەڵماس ، فایلی قەساسی “سەعید تاجر حەفت ساری” کوڕی عوسمان و خەڵکی ئاوایی باراجوقی سەر بە ورمێ ، خێزاندار و خاوەن سێ منداڵ ، بەندکراو لە یەکێک لە زیندانەکانی تاران ، بە پێدانی بڕی یەک ملیار و پێنسەد ملوێن تمەن کە دەبێ  لە ماوەی سێ مانگدا بە بنەماڵەی کوژراوەکە بدرێت سوڵح کرا تا ئەو بتوانێت بۆ گەڕانەوە بۆ ژیان هەلێکی دووبارەی دەس کەوێت .

ئەم سەرچاوەیە لە درێژەدا رایگەیاند ؛ لە کاژێرەکانی کۆتایی کاری ئیدارە ئەمڕۆ بەڵگەنامەی لێخۆشبوونەکە لە نوسینگەی بەرپرسی دادگای شاری بۆکان تۆمار کراوە .

پێویست بە بیر هێنانەوەیە کە ناوبراو نزیکەی چوار ساڵ لەمەوبەر بە شێوەی نەخوازراو کەسێکی کوشتووە و لە لایەن هێزەکانی حکومەتەوە دەستبەسەر و لە لایەن دەزگای دادی کۆماری ئیسلامیەوە سزای لە سێدارەدانی بەسەردا سەپێنراوە .

RELATED ARTICLES

Most Popular