بنەماڵەی پەناخوازێکی کورد نیگەرانی ئەگەری دیپۆرت کرانی کوڕەکەیانن لە تورکیا

بەپێی راپۆرتی گەیشتوو ؛ پەناخوازێکی سیاسی کورد بە ناوی زانیار عەزیز نژاد پاش دەستبەسەر کران لە تورکیا مەترسی دیپۆرت کرانی بۆ ئێرانی لە سەرە و بنەماڵەی لەم بابەتەوە زۆر نیگەرانن .

زانیار عەزیز نژاد خەڵکی بۆکان و ئەندامی کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی  ئێرانە ، ئەو لە ساڵی 2019وە ئەندامی ئەم حزبە بووە و ویستوویەتی لە تورکیاوە بچێت بۆ ئەوروپا کە لە لایەن هێزەکانی تورکیاوە دەستبەسەر کراوە .

سەرچاوەیکی ئاگادار لەمبارەوە بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانای راگەیاند ، لە ئێستادا زانیار عەزیز نژاد لە کەمپی کوچەلی تورکیایە و کۆمەلێک کار بۆ ئازاد بوونی  ناوبراو ئەنجام دراوە ، بەڵام تا ئێستا هیچ هەواڵێکی فەرمی لە لایەن پۆلیسی تورکیاوە پێیان  ڕانەگەینراوە .

RELATED ARTICLES

Most Popular