ڕاگەیاندنی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا
تۆڕی نێونەتەوەیی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران لە ساڵی ٢٠١٣ بە رەسمی لە ژنێڤ تۆمار کرا و دەستی بە کارەکانی کرد.
ئێمە کۆمەڵێک لە چالاکان و هەڵسوڕاوانی سیاسی و مەدەنی و چالاکی مافی مرۆڤ لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات لە مانگی ژانویەی ٢٠٢١ەوە ئەم رێکخراوەمان چالاک کردەوەو بە دروستکردنی سایت و پەیجی تایبەت لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی، فەیسبۆک، تویتەر، تیلیگرام و ئەنستەگرام، بە هاوکاری چالاکانی ناوخۆی وڵات دەستمان کرد بە بڵاوکردنەوەی هەواڵ و زانیاری دەربارەی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە کوردستانی ئێران و بە زمانەکانی کوردی، فارسی و ئینگلیسی بیروڕای گشتی و ناوەندە جیهانییەکانمان لەو پێشێلکاریانە ئاگادار کردۆتەوە.
ئێمە ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەری تۆڕی نێونەتەوەیی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران بە ئاگاداری ڕای گشتی دەگەیەنین کە لەم ڕێکەوتەوە، بە هۆی ئەوەی کە ناوی ڕێکخراوەکەمان دوور و درێژ بوو، هەروەها چەندین تۆڕی مافی مرۆڤی هاوشێوە هەبوو، ئێمە بڕیارمانداوە لە ژێر ناوی "ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا" درێژە بە کار و چالاکییەکانمان بدەین.
هیوادارین کە ئێوەش پاڵپشت و هاوکارمان بن بۆ گەیاندنی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە کوردستانی ئێران بە بیروڕای گشتی و ناوەندە نێونەتەوەییەکانی تایبەت بە مافی مرۆڤ.
دەستەی بەڕێوەبەری رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا
٤ی خاکەلێوەی ١٤٠٠
٢٣ی مارسی ٢٠٢١
پەیوەندی :
news@hana-hr.org
ماڵپەڕ:
hana-hr.org