لەم داخوازییەدا ئاماژە بەوە کراوە شارومەندانی کورد وێڕای ئەوەیکە بەدوای دەستگیرکردنیان لە لایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران رووبەڕووی ئەزێت، ئازار و ئەشکەنجەی دەرۆنی و فیزیکی بوونەتەوە
لەسەر گۆشارەکان بۆ سەر خەڵکی کوردستان بەتایبەت ڕەشبگیریی هاووڵاتیانی بێتاوانی کورد لە کوردستان، لە لایەن تۆڕی نێودەوڵەتی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێرانەوە ڕۆژی پێنجشەممە ٤ی فورییەی ٢٠٢١ی زایینی بەرامبەر بە ١٢ی رێبەندانی ١٣٩٩ی هەتاوی داخوازییەک ڕادەستی پارلەمانی یەکێتی ئەوروپا کرا.
لەم داخوازییەدا ئاماژە بەوە کراوە شارومەندانی کورد وێڕای ئەوەیکە بەدوای دەستگیرکردنیان لە لایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران رووبەڕووی ئەزێت، ئازار و ئەشکەنجەی دەرۆنی و فیزیکی بوونەتەوە، رژیم هەر بەم کارەشەوە نەوەستاوە و لە رێگەی میدیا حکومییەکانی خۆی دەستی کردووە بە سووکایەتی و چاوترسێنکردنی خەڵک.
لەم داخوازییەدا تۆڕی نێونەتەوەیی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران سەبارەت بە رەشبەگیریی و ئەزێت، ئازار و ئەشکەنجەکردنی شارومەندانی کورد بەدەستی کۆماری ئیسلامی ئێران داوای لە رێکخراوی لێبووردنی نێونەتەویی کردووە کە بە مەبەستی رزگاریی و ئازادکردنی شارومەندانی بێتاون هەڵوێست و هەنگاوی شیاو رەچاو بکات.