بانگەوازێک بۆ ڕزگارکردنی چوار بەندکراوی سیاسی عەرەب کە سزای سێدارەیان بە سەردا سەپێنراوە

لە سەروبەندی گرژیی سەربازیی نێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران و ئیسرائیل و نیگەرانی گشتی لە دەستپێکی شەڕێکی بەرفراوان لە نێوان دوو وڵاتدا ، چوار بەندکراوی سیاسی ئەهوازی عەرەب بۆ ژورە تاکەکەسییەکانی بەندیخانەی سپیدار ڕاگوێزراون . ئەم هاووڵاتیانە کە لە دۆسیەیەکی ناڕوون و بەبێ دادگاییکردنی دادپەروەرانە سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێندرا، مەترسی جێبەجێ کرانی سزای نامرۆڤانەی سێدارەیان لەسەرە.

کەڵک وەرگرتن سیاسیی ئامرازەکانی سێدارە هەمیشە کاردانەوەی کۆماری ئیسلامی بۆ ڕووداوە سیاسی و کۆمەڵایەتییە گرنگەکانی ئێران بووە. ئامارەکان دەریدەخەن کە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا ژمارەی لەسێدارەدانەکان کە لە ئێران ئەنجام دراون، پەیوەندییەکی ناڕێژەیی لەگەڵ پێکهاتەی دانیشتوانی ئەم وڵاتەدا هەبووە و عەرەب، بەلووچ و کورد بە بەراورد بە دانیشتوانی خۆیان پشکێکی زیاتریان لە ئێعدامە سیاسیەکان بەرکەوتووە.
ئێستا کۆماری ئیسلامی لە ناوەڕاستی ڕووداوێکی سیاسی و کۆمەڵایەتی گرنگدایە (ململانێی سەربازیی نێوان ئێران و ئیسرائیل) کە دەتوانێت درێژەی ژیانی ئەم حکومەتە بخاتە مەترسییەوە ، لەسێدارەدانیشی کردۆتە ئامرازێک بۆ سەلماندنی توانای درێژەدان بە کەڵک وەرگرتن لە دەسەڵاتی زۆرەملێ و دروستکردنی ترس و دڵەڕاوکێ و ترسی گشتی . کۆماری ئیسلامی – بە شێوازێک کە پێشتر چەندین جار دووبارە بووەتەوە- ئەمجارەیان بە هەمان شێوە چووە بۆ ئەو هاووڵاتیانەی کە کەمتر پشتیوانی گشتگیریان هەیە و کەمترین ڕووماڵی میدیایییان هەیە.
عەلی موجدەم"، "موعین خەنفەری"، "محەمەدڕەزا موقەدەم" و "عەدنان قوبیشاوی (موسەوی)" چوار زیندانی سیاسین کە بۆ جێبەجێکردنی حوکمی لەسێدارەدان بۆ ژووری تاکەکەسی زیندانی سپیدار گوازراونەتەوە . بەدواداچوون بۆ دۆسیەی ئەو هاووڵاتیانە لەلایەن ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کارون دەریدەخات کە : لە دۆسیەی ئەم بەندکراوە سیاسیانەدا، مافی دادگاییکردنی دادپەروەرانە پێشێل کراوە، لە کاتی دەستبەسەرکردندا توندوتیژیی ئارەزوومەندانە بەکارهێنراوە، تۆمەتباران کەوتوونەتە بەر ئەشکەنجەی دڕندانە و ڕەفتاری نامرۆڤانە بۆ بەدەستهێنانی دانپێدانانی زۆرەملێ ، بنەماڵەی ژمارەیەک لە تۆمەتباران دەستگیرکراون و هەڕەشەیان لێکراوە ، تۆمەتباران ڕێگەیان پێنەدراوە دەستیان بە پارێزەرێکی دیاریکراو بگات،  دادگاش دانپێدانانە بەزۆرەکانیان کردووەتە بنەمای بڕیارەکە سەرەڕای زانینی دانپێدانانی تۆمەتباران لە ژێر ئەشکەنجەدان.
ئەم چوار زیندانییە سیاسییە لە ئاکامی بەردەوامی سیاسەتی هەڵاواردن و سەرکوتی بەربڵاو و سیستماتیکی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی لە دژی نەیارانی سیاسی و چالاکانی فەرهەنگی و مەدەنی لە ئێران دەستبەسەر و سزای سێدارەیان بەسەردا سەپاوە.
ئێمه واژۆکارانی ئه م به یاننامه یه خوازیاری هەڵوەشاندنەوەی خێرای سزای له سێدارەدانی ئەم بەندکراوە سیاسیانە و ده ستڕاگەیشتنیان به پارێزەڕی دیاریکراو و ئیمکانی چاوپێکەوتن لەگەڵ  خێزانەکانیان و دادگایی کردنێکی دادپەروەرانە و ئاشکرا له سەر دۆسیەی ئه و هاووڵاتییه عەرەبە ئەهوازیانەین.
واژۆکارانی ئەم بەیاننامەیە داوا لە ڕێکخراوەکانی دیکەی مافی مرۆڤ، دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان و بەرپرسانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەن کە بە دەستێوەردانێکی دەستبەجێ و چالاکانە و کاریگەرانە، هاوکار بن لە هەڵوەشاندنەوەی سزای نامرۆڤانەی لەسێدارەدان لە ئێران و ڕێگری لە جێبەجێکردنی حوکمی لەسێدارەدانی دەرەوەی یاسایی دژی "عەلی مەجدەم" موعین خەنفەری" "محەممەدرەزا موقەدەم" و عەدنان غەبیشاوی(موسەوی)" بکەن. 
واژۆکارانی ئەم بەیاننامەیە ئەم ڕێکخراوانە لەخۆدەگرن:

رێکخراوی مافی مرۆڤی کارون

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی ئازەربایجان ئەرک

توهرا ، چالاکانی مافی مرۆڤیتورکەمەن سەحرا

حال وش

رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردپا 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان – ژنۆ

رسانەک

رێکخراوی بەرگری لە جەریانی ئازادی زانیاری

کەمپەینی چالاکانی بەلوچ

رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا

شیوار نیوز

RELATED ARTICLES

Most Popular