سنە: پەیمان سەلەواتی بە دانانی بارمتە ئازاد کرا 

هانا: رۆژی سێشەممە ٨ی خرمانانی ١٤٠١ – (٣٠ی ئاگۆستی ٢٠٢٢)، پەیمان سەڵەواتی  خەڵکی ئاوایی “سەڵەواتاوا” نیشتەجێی سنە، بە دانانی بارمتە تا کۆتایی پڕۆسەی لێکۆڵینەوە لە پەروەندەکەی و وەختی دادگایی، لە بەندیخانەی سنە بە شێوەی کاتی ئازاد کراوە. 

جێگای وەبیرهێنانەوەیە، پەیمان سەڵەواتی رۆژی شەممە ٤ی پووشپەڕی ١٤٠١ – (٢٥ی ژوئەنی ٢٠٢٢) بێ بەڵگەی یاسایی و سەرەڕۆیانە لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرابوو. هەروەها ناوبراو رۆژی چوارشەممە ١٥ی پووشپەڕ (٦ی ژولای)، دوای کۆتایی هاتنی لێپرسینەوە لە گرتووخانەی ئیتلاعاتی سنەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە رەوانە کرابوو. 

تا کاتی ئامادە کردنی ئەم راپۆرتە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا زانیاری لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکران و تۆمەتگەلێک کە دراوەتە پاڵ پەیمان سەڵەواتی لەبەردەستدا نییە. شایانی باسە ناوبراو لە ماوەی بەندکرانیدا لە مافی پارێزەر و چاوپێکەوتنی بنەماڵە بێبەش کراوە. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular