بە پێی ھەواڵی رێکخراوی ھانا ،رۆژی شەممە ١٥ی ئوکتوبری ٢٠٢٢ شارۆمەندێک بە ناوی پەردیس جاوید ٢٠ ساڵە خوێندکار و خەڵکی سنە بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.
بە پێی راپۆرتێک کە بە رێکخراوی ھانا گەیشتووە ،ناوبراو رۆژی شەممە ٨ی ئوکتوبری ٢٠٢٢ لە درێژەی نارەزایەتیەکان ،لە لایەن ھێزە ئەمنیتیەکان بە تەقەی راستەوخۆی گوللە لە شەقامی شەشم بەھمەن سنە بریندار کرا و لەو ماڵەی کە لەوێدا خۆی پەنا دابوو ،دستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.