بە پێی ھەواڵێک کە لە لایەن سەرچاوەیەکی باوڕپێکراو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی ھانا گەیشتووە ،لە سەرەتای نارەزایەتیەکانی خەڵکی شاری شنۆ دو برا بە ناوەکانی شێرزاد و فەرزاد تەھازادە ،خەڵکی ئاوایی نالوس سەر بە شنۆ لە لایەن ھێزە ئەمنیتیەکان دەستبەسەر و بۆ زیندانی ورمێ گۆازراونەتەوە.
ھەروەھا ئەم سەرچاوە باسی ئەوەی کرد ،لە درێژەی دەستبەسەر کردنیان جارێک لەگەڵ دایکیان پەیوەندیان گرتوە و وتویانە کە لە زیندانی ورمێ ئەشکەنجە و بریندار کراون.