هانا: شەوی سێشەممە ٢٩ی خرمانانی ١٤٠١، مەسعود کوردپوور و خوسرەو کوردپوور بەڕێوەبەر و سەرنووسەری ئاژانسی هەواڵی موکریان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار راگوێزراون.
تا کاتی ئامادە کردنی ئەم راپۆرتە، زانیاری لە سەر چارەنووسی خۆسرەوە کوردپوور و مەسعود کوردپوور لەبەردەستدا نییە.
شایانی باسە کۆبوونەوەی هێمنانەی ناڕەزایەتی خەڵک بە کوشتنی ژینا ئەمینی, لەلایەن هێزەکانی حکومەتی ئیسلامی ئیرانەوە بە شێوەی توندوتیژانە وەڵامی دراوەتەوە و ژمارەیەکی زۆر خەڵکی خۆپیشاندەر و ناڕازی لە شارە جواروجۆرەکانی کوژراو، بریندار و دەستبەسەر کراون.