نەوسوود: هێزەکانی حکومەت دوو کۆڵبەری تریان بریندار کرد 

هانا: رۆژی یەکشەممە ١٣ی خرمانانی ١٤٠١، دوو کۆڵبەری دیکە بە ناوەکانی ئیقباڵ عەلیزادە خەڵکی مەریوان و عەلی ئەحمەدی خەڵکی سەلاسی باوەجانی بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئیسلامی ئیران لە سەر سنووری نەوسوود بریندار بوون. 

بەپێی ئەم راپۆرتە، هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئیسلامی لە سەر سنووری نەوسوود بە بێ ئاگادار کردنەوەی پێشوەخت و دەنگدان، تەقەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کردووە و لە ئاکامدا دەست و لاق و شان و ملی ئیقباڵ عەلیزادە و عەلی ئەحمەدی پێکراوە و بریندار بوون. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular